سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی كاشی و سرامیكی ئێران ڕایگه‌یاند كه سه‌دی ٥٠ی كارخانه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاشی و سرامیك له ئێران داخراون.
بێهنام عه‌زیززاده ده‌ڵێ، بازاڕی نێوخۆیی ئێران له‌بواری كڕین و فرۆشتن وه‌ستاوه، ئەوەش داخرانی کارخانەکانی کاشی و سڕامیکی بەدوادا بووە. ئەو گوتی، بازاڕی ئێستای کەلوپەلی بیناسازی لە ئێران زۆر لاوازه.
سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی كاشی و سرامیكی ئێران زۆریی کارخانەکانی کاشی و سڕامیک و، وەستانی بازاڕی خانووبەرە دروستکردنی بە یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ساردی و کزیی بازاڕی فرۆشی کاشی و سڕامیک داناوە.
عه‌زیززاده ڕایگه‌یاند نیوە بە نیوەی كارخانه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاشی و سرامیك له چالاكی كه‌وتوون و بەپێی بەرچاوڕوونییەکان قه‌رار نییه هیچ جووڵه‌یه‌كی ئەوتۆش له درێژەی ئەمساڵدا لە بازاڕ بەرچاو بکەوێ.