5 كه‌سی دیکە له شاره‌كانی ورمێ، بانه، ڕوانسه‌ر و مه‌هاباد له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه بانگ كراون و ده‌سبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ له كوردستان، خوێندكارێكی كوردی خه‌ڵكی شاری ورمێ به ناوی عه‌لی له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتەوە له ڕێگه‌ی ته‌له‌فوونه‌وه بانگ كراوەو لە لێکۆڵینەوەکاندا تۆمه‌تی هاوكاریكردنی حیزبه كوردییه‌كانی وه‌پاڵ دراوە، به‌لام به هۆی نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی پێویست به شێوه‌ی كاتی ئازاد كراوە.
هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌روه‌ها ڕۆژی ١٠ی خه‌رمانان له شاری بانه كه‌سێكیان به ناوی عه‌لی ڕه‌حمانی ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ ده‌سبه‌سه‌ر كردوه و تا ئێستا هۆکاری گیران و شوێنی ڕاگیرانی نەزاندراوە.
عه‌لی ڕه‌حمانی ڕشته‌ی زانستی سیاسیی له زانكۆی تاران ته‌واو كردوه و له كاتی سه‌فه‌ر بۆ شاری سه‌قز له لایه‌ن هێزه‌ئه‌منیه‌تییه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات له بانه به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی حیزبه كوردییه‌كان ده‌سبه‌سه‌ر و پاش لێدان و كوتان بۆ شوێنێكی ناڕوون گواستراوه‌ته‌وه.
هه‌ر له هه‌مان ڕۆژدا كه‌سێكی دیكه به ناوی شاهۆ عه‌بدوڵاهی، خه‌ڵكی شاری روانسه‌ر به تۆمه‌تی بێڕێزیكردن به ده‌زگای قه‌زایی حوكمی ٢ ساڵ زیندانی ته‌عزیری و ١ ساڵ دوورخراوه‌یی، بەسەردا سەپا. ناوبراو دواتر بۆ به‌ندیخانه‌ی دیزل ئابادی كرماشان گواسترایه‌وه.
شاهۆ برای حوسێن عه‌بدوڵاهییه كه به تۆمه‌تی كوشتنی سه‌لیم قه‌نبه‌ری، سه‌رۆكی پێشووی دادگوسته‌ریی شاری ڕوانسه‌ر ڕۆژی ٢١ی گه‌ڵاوێژی ئه‌مساڵ له پێش چاوی خه‌ڵك ئێعدام كرا.
سه‌رله به‌یانیی ڕۆژی ١١ی خه‌رمانان له شاری مه‌هابادیش كه‌سێك به ناوی سمكۆ شه‌ریفی كوڕی محێدین له كاتی خه‌ودا له لایه‌ن مه‌ئمووره‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات له‌م شاره ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی ناڕوون گواسترایه‌وه.
سمكۆ ته‌مه‌نی 22 ساڵانه خوێندكاری ڕشته‌ی كۆمپیوتێر له ماڵی باوكی به بێ حوكمی قه‌زایی ده‌سبه‌سه‌ر كرا. مه‌ئموورانی ئه‌منیه‌تیی ئیتلاعات له‌پتاپ و موبایله‌كه‌ی كه ئالای كوردستان و وێنه‌ی ڕێبه‌رانی شه‌هیدی له‌سه‌ر بووە، له‌گه‌ڵ خۆیان بردوویانه.