به‌شێك له كرێكارانی شیركه‌تی شارۆچكه پیشه‌سازییه‌كانی ئیلام ماوه‌ی ٤ مانگه مووچه‌ی دواكه‌وتووی خۆیان نەدراوەتێ.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ له كوردستان، ١٨ كه‌س له كرێكارانی شیركه‌تی پیشه‌سازییه‌كانی ئیلام ماوه‌ی ٤ مانگه‌ی مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه و تا ئێستا هیچ ئۆڕگانێكیش به‌رپرسایه‌تی ئه‌م كرێكارانه‌ی وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتوه.
به قسه‌ی ئه‌م كرێكارانه ئەوان چه‌ند جار چاویان به به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌م شیركه‌ته كه‌وتووە و لەگەڵی دانیشتوون، به‌ڵام سه‌باره‌ت به پێدانی مووچه‌كانیان هیچ وه‌ڵامێكی ئه‌وتۆیان پێنه‌دراوه‌ته‌وه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه بیمه‌ی ئه‌م كرێكارانه‌ش ماوه‌ی ئه‌م ٤ مانگه تێنه‌كراوه و هیچ ئۆڕگانێك له وه‌زاره‌تی ته‌عاون، كار‌و خۆشبژێویی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رپرسایه‌تیی به‌دواداچوونی داواكاریی ئه‌م كرێكارانه ناگرێتە ئه‌ستۆ، ئەوە لە حالێکدایە کە ئەوان ٤ مانگە تاقە قڕانێکیان نەدراوەتێ و ئەوەش کێشەی ژیان و بژیوی زۆری بۆ دروست کردوون.