نزیك به ٢٠٠ كرێكاری كه‌شت و سه‌نعه‌تی مه‌هاباد مووچه‌ی دواكه‌وتووی ١٤ مانگیان له لای ئه‌م شیركه‌ته ماوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی موكریان، نزیك به ٢٠٠ كرێكاری سه‌ربه لقه جۆراوجۆرەكانی كه‌شت و سه‌نعه‌تی مه‌هاباد، كۆمه‌ڵه‌ی دامداری و سه‌نعه‌تیی مه‌هاباد، كۆمه‌ڵه‌ی هوما مریشكی مه‌هاباد و ساردخانه‌ی زمزمی مه‌هاباد مووچه‌ی دواكه‌وتووی ١٤ مانگیان له لایه‌ن ئه‌م شیركه‌ته‌وه ڕاگیراوه.
به‌قسه‌ی ئه‌م كرێكارانه له ماوه‌ی ئه‌م ١٤ مانگه‌دا ته‌نیا هێندێكیان پووڵ وه‌ك عه‌له‌لحیساب پێدراوه و به‌شی هه‌ره زۆری مووچه‌كانیان له‌لای ئەو شیركه‌ته ماوه‌ته‌وه و نایاندرێتێ.
كرێكاران ده‌ڵێن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شیرکەتی کەشیت و سەنعەت به‌ڵێنیی پێداون كه پێش جێژنی قوربان کەمێکی دیكه لە قەرزەکانیان بداتێ، بەڵام ئەوە یەکەمجار نییە کە بەڵێنیی لەو شێوەیەیان دەدرێتێ.
ئه‌م كرێكارانه وێڕای ڕه‌خنه‌گرتن له واده و به‌ڵێنییه‌كان چه‌ند مانگی ڕابردوودا ده‌ڵێن، ساڵی پێشوو كۆبوونه‌وه‌یەکی ناڕه‌زایه‌تی‌دەربڕینمان گرت و بە دروشمی ” پلاكاردی سفره‌كانی ئێمه به‌تاڵن” داوای مافەکانمان کرد بەڵام هیچمان ده‌ست نه‌كه‌وت، ئه‌مساڵیش سفره‌كانمان له پاره‌كه به‌تاڵتره.
شایانی باسە ئه‌م كرێكارانه له مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵدا زیاتر له ١٠ ڕۆژ له‌به‌رده‌م ئه‌م شیرکەتە خێوه‌تیان هه‌ڵدا، به‌ڵام نه‌یانتوانی به‌م شێوه ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینه‌ش داواكارییانیان بێننه‌دی.