نوێنه‌ری شاری سه‌قز و بانه له مه‌جلیس گوتی، له ده‌وڵه‌تی یازده‌هه‌مدا زۆرترین واده و به‌ڵێنی به خه‌ڵكی كوردستان درا به‌ڵام كه‌مترین كاریان بۆ كرا.
موحسێن بیگله‌ری له كۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌رانی پارێزگای سنه‌دا كه سه‌رۆكی زانكۆ و ناوه‌نده باڵاكانی پارێزگاش تێیدا به‌شدار بوون و له زانكۆی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، گوتی ئه‌مڕۆكه چاوه‌ڕوانیی زۆر له نوێنه‌رانی مه‌جلیس له تاران ده‌كرێ، به‌ڵام ئێمه له ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵات زۆر غه‌ریبین.
ناوبراو له درێژه‌دا وێڕای ئاماژه به واده و به‌ڵێنیه جێبه‌جێنه‌كراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌ن ڕۆحانی له كوردستان گوتی، له ده‌وڵه‌تی یازده‌هه‌مدا زۆرترین واده و به‌ڵێنی به خه‌ڵك درا، به‌ڵام كه‌مترین كاریان بۆ كرا.
ڕه‌خنه‌ی بێگله‌ری له ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌ن ڕۆحانی له حاڵێك دایه كه پارێزگای سنه له ده‌وڵه‌ته‌كانی پێشووش به‌رده‌وام له په‌راوێز خراوه و له هیچكام له ده‌وڵه‌تانی پێشووشدا ئاوڕی لێنەدراوەتەوە لێنه‌داوه‌ته‌وه.
شایانی باسه كه به نزیكتربوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری له ساڵی داهاتوو له ئێران و سنوورداركردنی جه‌ناحه سیاسییه‌كان ڕێژه‌ی ڕه‌خنه له دوو جه‌ناحی پاوانخواز و لایه‌نگرانی ده‌وڵه‌ت له یه‌كتر زیاتر بووه.