ئامارە ڕەسمییەکان دەڵێن سەدا ٧٠ی توشبووان بە ئیدز لە ئێران نازانن کە نەخۆشیی ئیدزیان هەیە.
سەید هادی ئەیازی، جێگری کاروباری کۆمەڵایەتیی وەزارەتی بێهداشت دەڵێ بەپێی لێکۆڵینەوە مەیدانییەکان لە ئێران ١٠٠ هەزار توشبووی نەخۆشیی ئیدز هەیە کە ٧٠ هەزار کەسیان بە نەخۆشییەکەیان نازانن.
دوکتور مین‌و موحریز، سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەەکانی ئیدز لە ئێران دەڵێ گرینگ‌ترین کێشە و کۆسپی بەردەم کۆنتڕۆڵ و دەرمانی ئیدز لە ئێران سیاسەتی “حاشا کردن”ی دەوڵەت لەو نەخۆشییەیە. ئەو دەڵێ بە سیاسەتی حاشا کردن وەک ئەوە وایە وەک کەو سەری خۆمان لە بن بەفر ڕۆکردبێ.
عه‌لی ئه‌كبه‌ر سه‌یاری، جێگری بێهداشت و وه‌زیری بێهداشت، ده‌رمان و فێركردنی پزیشكی باس له به‌رزبوونه‌وه‌ی دوو قاتی گواستنه‌وه‌ی جینسیی ئیدز لە ئێران‌دا دەکا و دەڵێ نزیك به دە ساڵ لەوە پێش گواستنه‌وه‌ی جینسی هۆکاری سه‌دی ١٥ی تووشبووان بە ئیدز لە ئێران بوو، بەڵام ئێستاكه ئەو هۆکارە لە سه‌دی ٣٠ تیپەڕیوە.
به‌پێی ئاماره ڕه‌سمییه‌کان له ئێران نه‌خۆشیی ئیدز سه‌دی ٤٥ له رێگه‌ی ته‌زریقی مادده‌ی هۆشبه‌ر بۆ ده‌رزیی هاوبه‌ش، سه‌دی ٣٦ له ڕێگه‌ی پێوندیی جنسی‌و نیزیک به سه‌دی ٣ له دایکه‌وه بۆ کۆرپه ده‌گوازرێته‌وه.
کارناسانی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ڵێن ئێران پێشتر له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کۆنتڕۆڵی ئیدزدا سه‌رکه‌وتوو بوو، به‌ڵام له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا حه‌سساسیه‌تی ده‌وڵه‌ت له‌و باره‌یه‌وه به ته‌واوی له که‌می داوه. له سێ ساڵی ڕابردوودا بودجه‌ی ناوه‌نده‌کانی “که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌ساری موعتاده ته‌زریقییه‌کان” بڕدراوه، هه‌روه‌ها له پاره‌که‌وه نووسینگه‌ی ئیدزی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌هۆکاری ناڕوون بودجه‌ی رێکخراوی بێهزیستیی ئێرانی بڕیوه و؛ جیا له‌وانه کۆمیته‌ی ئیدزی رێکخراوی بێهزیستی له‌گه‌ڵ نوسینگه‌ی ئیعتیادی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه لێکدراوه و له ڕاستیدا هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.