لە حاڵێكدا ٥ هەزار مەهەندیسی كەشاوەرزی لە پارێزگای سنەدا بێكارن، تەنیا زیاتر لە ١٠٠ كەس بۆ دامەزراندن ناسێندراون كە لەم ڕێژەیەش تەنیا ١٦ كەسیان تاقیكردنەوەی دامەزرانیان داوە.
حامید قادرزادە، بەڕێوەبەری ژووری فیكر و ئەندامی هەیئەتی زانستیی زانكۆی كوردستان وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە باسی لە هێندێك ڕشتەی خوێندن و ئاماری بێكاری دەرچووانی زانکۆ كرد و گوتی هێندێك لە ڕشتەكان دامەزراندنیان نییە و دوای تەواكردنی خوێندن لە ڕشتەكانی ئەندازیاریی بەرق و پیشەسازی كە لە ڕشتە فەننی و تكنۆلۆژییەكانن، دەرچووان بێكار دەمێننەوە.
ناوبراو باسی لە دابەزینی ئاستی فێركردن لە زانکۆکان کرد كە ئەمڕۆكە تەنیا بۆ وەرگرتنی مەدڕەك و بڕوانامەی خوێندنە و گوتی: ئێستا لە ئێران زانكۆ دەوڵەتی و نادەوڵەتییەكان بۆ پڕكردنەوەی بۆشایی مادی و ئاخنینی گیرفانیان خوێندەوارانی بێكار بۆ ئاستی دوكتورا دەبەن.
لەتیف شیردل، سەرۆكی ئاموزشكەدەی فەننی و حیرفەیی پەزدانپەنای سنەش وێڕای ئاماژە بە بوودجەی ئاوەدانكردنەوە بۆ ناوەندەكانی فەننی و حیرفەیی ئەم پارێزگایە گوتی، لە بواری بودجەی ئاوەدانكردنەوە لە ساڵی ڕابردوو لە ڕێگەی ڕێكخراوی بەڕێوەبەریی و پلاندانانی پارێزگا ٥ میلیارد و ٢٠٠ میلیۆن تمەن پەسند كرا كە دواجار تەنیا یەك میلیارد تمەنیان پێدرا.