نزیك بە یەك میلیۆن پەنابەر لە ساڵی ٢٠١٥ خەرجی ژیان و پێراگەیشتنیان لە دەوڵەتی ئاڵمان وەرگرتووە. دەوڵەتی ئاڵمان دەڵێ ساڵی ٢٠١٥ زیاتر لە ٥ میلیارد و ٣٠٠ میلیۆن یوڕۆی بۆ كۆچبەران خەرج کردوە.
بەپێی ئامارەكانی ئیدارەی فیدراڵ ئاماری ئاڵمان، ژمارەی پەناخوازان لە ساڵی ٢٠١٠ تا ئێستا بەردەوام لە بەرزبوونەوە دابووە. دوایین ئاماری پەنابەران لە ساڵی ٢٠١٦ باس لەوە دەکا كە ئیدارەی فیدراڵی ئاڵمان لە بەشی كاروباری كۆچبەران و پەناخوازان ناتوانێ بە پەروەندەی زیاتر کە ٧٠٠ هەزار کۆچبەر ڕابگا.
دەوڵەتی ئاڵمان لە هەوڵی ئەوە دایە كە پێداویستییە سەرەكییەكانی ژیان وەك خواردن و خواردنەوە، شوێنی ژیان، ئامێری گەرمكەرەوە، جلوبەرگ و دەرمان بۆ کۆچبەران دابین بكا و مووچەیەکی مانگانەشیان بۆ پێداویستییەكانی دیكەی ژیانیان بداتێ.
فڕانك یورگێن وایزە، سەرۆكی ئیدارەی فیدراڵی ئاڵمان لە بەشی كاروباری كۆچبەران و پەنابەران لە پرێس كۆنفرانسێكدا ڕایگەیاند کە بەهۆی ئەوەی ئیدارەکەیان کارمەندی کەمی هەیە، ناتوانێ لە ماوەی ساڵێکدا بارودۆخی هەموو پەروەندەکان ڕوون بکاتەوە و چەندی ئەوەش دوا بکەوێ، ئەوەندە بارگرانیی زیاتر بۆ دەوڵەتی ئاڵمان زۆرتر دەبێ.