تێچووی ژیاندنەوەی گۆلی ورمێ ٧ میلیارد دۆلارە، بەڵام كاریگەری و زیانەکانی پاش وشكبوونیشی بە هەزاران میلیارد دۆلار خەملێندراوە.
ستادی ژیاندنەوەی گۆلی ورمێ، فائۆ و دەوڵەتی ژاپۆن ڕۆژی ڕابردوو بۆ ژیاندنەوەی گۆلی ورمێ ڕێككەوتنێكیان ئیمزا كرد. ئەم ڕێككەوتنە بڕی ٣ میلیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلار تەرخان دەكا بۆ ئەم پڕۆژەیە و پڕۆژەکەش ٤ ساڵ دەخایەنێ.
لە حاڵێكدا بەس لە ژیاندنەوەی گۆلی ورمێ دەكرێ كە ئێستا لە چاو ساڵی ڕابردوو ئاوی گۆلەکە دوو هیندە زیادی کردوە و پانتایی گۆلەکەش سەدی ٤٠ زیاتر بووە.
عیسا كەڵانتەری، سكرتێیی گشتیی ستادی ژیانەوەی گۆلی ورمێ لە ڕێوڕەسمی ئیمزای ئەم ڕێككەوتننامەیەا وێڕای ئاماژە بەوەی كە وشكبوونی ئەم گۆلە و لە ئاكامی گواستنەوەی شاری تەورێز زیاتر لە هەزار میلیارد دۆلار هەڵدەگرێ، گوتی تێچووی ژیاندنەوەی گۆلی ورمێ لە ئێستادا لە نێوان ٦ بۆ٧ میلیارد دۆلارە.
ناوبراو لە كۆتاییدا هیوای خواست كە عەمەلیاتی ژیاندنەوەی گۆلی ورمێ بە ٨ ساڵ تەواو بكرێ.