به هۆی ته‌قنیه‌وه‌ی مین له نزیك چۆمی كه‌ڵوێ له سه‌رده‌شت منداڵێكی تەمه‌ن ٨ ساڵان كه خه‌ریكی یاریكردن لەگەڵ هاورێکانی بوو كوژرا و دوو منداڵی دیكه‌ش بە توندی بریندار بوون.
سه‌ر له ئێواره‌ی ڕۆژی رابردوو له نزیك ئاوایی چه‌كۆی سه‌ر به وه‌زنێی سه‌رده‌شت ٣ منداڵی کە لە ده‌ورووبه‌ری چۆمی كه‌ڵوێ خه‌ریكی یاریكردن بوون، مینێك به ڕوویاندا ته‌قیه‌وه.
لەو رووداوەدا منداڵێكی ته‌مه‌ن ٨ ساڵان به ناوی محه‌ممه‌د ئه‌لیاسی كوژرا و دوو منداڵەکەی دیكه‌ش برینداربوون.
جێی بیرهێنانەوەیە کە بەپێی ئامارەکان زیاتر له ٢٠ میلیۆن مین لە ٦ میلیۆن هێكتار له خاكی ئێران‌دا به مین چێندراوه و زۆربه‌ی نیزیک بە تەواوی ئەو مین و ناوچە مینرێژکراوانە لە کوردستان و لە هەر چوار پارێزگاکەی ئیلام، كرماشان، سنه و ورمێ هەڵکەوتوون.
ئامارەکان دەڵێن له ساڵی ڕابردوو‌دا ٣٦ كه‌س له كوردستان بوونەتە قوربانیی ته‌قینه‌وه‌ی مین کە ١٢ كه‌سیان بەو هۆیە گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٢٤ کەسیشیان بریندار و نقوستان بوون.