ئاگركه‌وتنه‌وه له ناوچە و لێره‌واره‌كانی تۆنگی قیری پارێزگای ئیلام پاش ٤ ڕۆژ دامرکا، بەڵام زیانی زۆری بە سروشتی ئەو ناوچەیە گەیاند.
كاربه‌ده‌ستانی ئیداریی ئیلام دەڵێن كه به هۆی سەخت و ڕژدبوونی ناوچەی سووتمانەکە بووە کە ئاگره‌كه‌ی تۆنگی قیر پاش ٤ ڕۆژ كۆنتڕڵ كرا‌و، بەڵام چالاكانی ژینگەپارێزی ناوچەکە ده‌ڵێن له دوو ڕۆژی سه‌ره‌تای ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه دا تیمی ئاگركوژێنه‌وه و ده‌ستوپێوه‌ندییه‌كانی ئه‌م به‌شه ڕاپەڕ و بە دەستوبرد نەبوون، بۆیه ئاگرەکە ئاوا تەشەنەی سەند.
به‌پێی ئاماره‌كان له ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی تۆنگی قیری ئیلام‌دا هەر نەبێ٤٠ هێكتار له لێره‌واره و مێرگەکانی ئه‌م ناوچه‌یه سووتاون.
ناوچه‌ی تۆنگی قیر یه‌كه‌م جار ١٢ی خه‌رمانان ئاگری تێبەر بوو و ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه تا كۆتایی ڕۆژی دووشه‌ممه درێژەی هەبوو.