خەڵکی گوندی سیوچ لە بانە زیاتر لە دوو ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە، بەڵام ئاوڕیان لێ نادرێتەوە.
دانیشتوویەکی گوندی سیوچ دەڵێ زیاتر لە چەند ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەمان هەیە و سیسمی لوولەکێشیی گوندەکەمان ڕێکوپێک نییە و فازڵاوی ئاواییەکەمان دەرنەکراوە و سەرباری ئەوە رێگاوبانەکەشمان بۆ هاتوچۆ نابێ. ئێمە هەموو ئەو کێشانەمان لەگەڵ لایەنە بەرپرسیارەکان باس کردوە بەڵام کەس خۆی لێ بە سێحەب ناکا.
کەسێکی دیکەی خەڵکی ئەو ئاواییە دەڵێ لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا لە شەو و ڕۆژدا تەنیا دوو سەعات ئاویان بۆ بەردراوەتەوە و لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا ئەو دوو سەعاتە بۆ چارەگە سەعاتێک لە کەمی داوە.
ئەو دەڵێ جیا لەوە خەڵک نیگەرانیی سەرەکیی خەڵک نەبوونی ئاوی خواردنەوەی پاکە کە بەهۆی تێکەڵبوونی ئاوی چاڵاوەکان لەگەڵ فازڵاوی ماڵان ڕۆژانە خەڵک تووشی نەخۆشیی پێستی و سکچوون و ڕشانەوە دەبن.
دانیشتووانی ئەو گوندە دەڵێن بەهۆی کەمتەرخەمیی دەوڵەت و پشتگوێخرانی داوای خەڵک، خەڵکی ئاوایی وردە وردە گوندەکەیان چۆڵ دەکەن.