کانگا زێڕەکان لە ناوچەی تیکاب هیچ خێر و بێرێکیان بۆ خەڵکی ناوچەکە نەبووە.
نوێنەری تیکاب، ساینقەڵا و میاندواو لە مەجلیس وێڕای ئاماژە بەو بابەتە دەڵێ بەهۆی خراپ دەرهێنانی بەردەکانی زیڕ لە کانگاکانی ناوچەی تیکاب ئەوەی بۆ خەڵکی ناوچەکە دەمێنێتەوە زەویی سووتاوە و هیچی دیکە.
جهانبەخش موحبینیا لە درێژەدا دەڵێ دەوڵەت هیچ سەرمایەگوزارییەکی بۆ وەبەرهێنانی زیاتر لە کانگا زێڕەکانی شاری تیکاب نەکردوە و ئەوەش وایکردوە کە خەڵکی ناوچەکە نەک دڵیان بە بوونی ئەو کانگا زیڕانە خۆش نەبێ، بەڵکوو زۆریش لێی بێزار بن.
نوێنەری تیکاب و ساینقەڵا و میاندواو لە مەجلیس دەڵێ کەمترین خەڵکی ناوچەکە لە کانگاکانی زێڕی تیکابدا کار دەکەن، پەیمانکارەکانیش کە بەردەکان دەردێنن بە شێوەیەکی دروست نایان تاشن و بەردەکانیش نەک لە شاری تیکاب و ناوچە ڕەعەمەل ناهێندرێن، بەڵکوو بەرێی شارەکانی دیکە دەکرێن.
جەهانبەخش موحبی دەڵێ ئەوەی دەمێنێتەوە ناڕەزایەتیی هەزاران کەسی بێکار و زەوییەکی سووتاو بۆ خەڵکە، چونکی هەموو خێر و بێری کانگاکانی زێری تیکاب بۆ خەڵکی پارێزگاکانی دیکەیە.
شایانی باسە پارێزگای ورمێ پلهی یهکهمی له بهشی جۆراوجۆریی بهردهکانزاکان له ئێراندا ههیه و سهدی ٤٠ بهرههمهکانی کانزاکانی ئهو پارێزگایه بهڕێی دهرهوهی وڵات دهکرێن، بەڵام هیچ کارخانهیهکی بهردبڕیی تایبهتی لەو پارێزگایەدا نییە و هەموو کانگاکانی خاوفرۆش دەکرێن.