خولی نوێی وتووێژی نێوان وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئا‌مریكا و ڕووسیه سه‌باره‌ت به قه‌یران و شه‌ڕی نێوخۆی سووریه به بێ هیچ ئه‌نجامێكی كۆتایی پێهات.
به‌قسه دیپڵۆماتهكان کێشەکان به‌بێ چاره‌سه‌ر وەک خۆیان ماونەتەوە.
كاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا، ڕووسیه به‌وه تاوانبار ده‌كه‌ن كه له ڕێككه‌وتنه‌كانی پێشووی پاشگەز بۆتەوە، ڕێككه‌وتنێك كه واشنگتۆن پێی خۆش نییه بیانگۆڕێ.
مۆسكۆش تا ئێستا هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی بەو قسانەی کاربەدەستانی ئەمریکا نەبوە.
پێشتر مه‌به‌ستی له وتووێژه تازه‌كانی نێوان لاورۆف و جان كێری دۆزینه‌وه‌ی ڕێكار و میكانیزمی چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریه ڕاگەیەندرابوو.
ڕووسیه له گرینگ‌ترین پشتیوانەکانی ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د له سووریه‌یه. ئا‌مریكا داوای لابردنی به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵاته و پشتیوانی له دژبه‌رانی ده‌وڵه‌تی سووریه بۆ وه‌ده‌رنانی داعش ده‌كا. هاوکات به‌ره‌یه‌ك به ڕێبه‌ری ئا‌مریكا له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆنی سووریه دژ به داعش و هێزه توندڕه‌وه‌كان له سووریه له شه‌ڕدان کە زۆر جار ڕووسیە هەڵی کوتاوەتە سەر ئەو هێزانە کە ئەوەش کاردانەوەی ئەمریکا بەدواوە بووە.