لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا جارێکی دیکەش ئاگر له جه‌سته‌ی لێره‌واره‌كانی پارێزگاكانی كرماشان و ئیلام به‌ردرایەوە.
له دوایین ئاگركه‌وتنه‌وه لە لێره‌واره‌كانی كرماشان‌دا ١٠ هێكتار له دارستان و له‌وه‌ڕگه‌كانی ناوچه‌ی گه‌رده‌نه‌ی پاتاقی سه‌ر به شاری سەرپیلی زەهاو به هۆی ئاگره‌وه بووه خه‌ڵووز.
سه‌لمان دارابی، فەرمانداری سەرپێلی زەهاو هه‌روه‌ها ده‌ڵێ هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه هێشتا ناڕوونه و بڕی زیان و خه‌ساره‌ته‌كان دوایە ڕادەگەیەندرێ.
له لایه‌كی دیكه‌وه له شاری مه‌له‌كشاهیی سه‌ربه پارێزگای ئیلام‌یش ئاگر له جه‌سته‌ی دارستان و له‌وه‌ڕگه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه به‌ربووه و به ده‌یان هێكتار لە ژینگەی ئەو ناوچەیەی سووتاندوە.
هه‌روه‌ها ئاگر كه‌وته لە دارستانەکانی “ته‌نگه‌ی قیر”ی سه‌ر به شاری چه‌رداوڵ له پارێزگای ئیلام‌یش زیانێكی یەکجار زۆری بە سروشتی ئەو ناوچەیە گەیاندوە به‌ڵام تا ئێستا ڕاگه‌یه‌نه ڕه‌سمییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئامادە نەبوون باس لە بڕی زیانەکانی ئەو سووتمانە بکەن.