ڕاپۆرتێكی ئابووری باس له‌وه ده‌كا كه به شێوه‌ی مام ناوه‌ندی زیاتر لە نیوەی داهاتی هه‌ر ئێرانییه‌ك بۆ دابینكردنی خواردن و شوێنی نیشته‌جێبوونی خه‌رج ده‌كرێ.
به‌پێی ڕاپۆرتی “ئێقتساد ئانلاین” خه‌ڵكی ئێران سه‌دی ٣١ی داهاتی ساڵانه‌یان بۆ كرێ خانوو، یان دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوون و، سه‌دی ٢٥ی دیکەی بۆ خواردن و خۆراک خه‌رج ده‌كرێ.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته ته‌نیا سه‌دی ٤ داهاتی ساڵانه‌ی هه‌ر ئێرانییه‌ك بۆ پاراستنی سڵامەتییان خه‌رج ده‌كرێ، له حاڵێكدا كه بنه‌ماڵه‌كانی ئێران سه‌دی ١٥ی داهاتی ساڵانه‌ی خۆیان بۆ کاروباری خەدەماتیی وەک سه‌فه‌ر و گه‌ڕان و هاتوچۆ خه‌رج ده‌كەن.