ناسر زه‌نجانی، جێگری وه‌زیری فێركردن و په‌روه‌رده له كاردانه‌وه‌ی بە هه‌واڵی گه‌نده‌ڵیی ٨ هه‌زار میلیار تمه‌نی له سندووقی پاشه‌كه‌وتی فه‌رهه‌نگیان، ده‌سبه‌سه‌ركرانی كۆمه‌ڵێك كاربه‌ده‌ستی ئەو سندووقەی پشتڕاست كرده‌وه.
له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا چەند نوێنەرێکی مه‌جلیس وه‌ك حوسێن مه‌قسوودی، نوێنه‌ری شاری سه‌بزه‌وار، باسی له ده‌سبه‌سه‌ركرانی كوڕ و هاوسه‌ر دووهه‌می شه‌هابه‌دین غەنداڵی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی سندووقی پاشه‌كه‌وتی فه‌رهه‌نگیان، به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵیی ٨ هه‌زار میلیارد تمه‌نیی كرد.
هاوکات مه‌حموود سادقی، نوێنه‌ری تاران له مه‌جلیسیش ڕایگەیاند کە ئه‌م گه‌نده‌ڵییه ٨ هه‌زار میلیارد تمه‌نییە له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارەتیی ده‌وڵه‌تی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نژاددا کراوە.
به قسه‌ی ناوبراو له ساڵی ٩٢ و له كاتی پێدانی سندووق به ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌ن ڕۆحانیدا یانی له نێوان ساڵه‌كانی ٨٦ بۆ ٩٢ ئه‌م سندووقه بڕی ٤ هه‌زار میلیارد تمه‌نی كه‌م بووه.
ناوبراو هه‌روه‌ها ده‌ڵێ ئه‌م سندووقه بڕی ٣ هه‌زار و ٢٠٠ میلیارد تمه‌نی وام به ٣ كه‌س داوە کە نەیانداوەتەوە و ئەو پووڵە نەهاتۆتەوە جێی خۆی.
جه‌با كوچكی نژاد، نوێنه‌ری ڕه‌شت له مه‌جلیس ڕۆژی‌٢٤ی گه‌لاوێژ له‌مباره‌یه‌وه گوتبووی کە ٦ هه‌زار میلیارد تمه‌ن پاره‌ی سندووقی فه‌رهه‌نگیان له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك كه‌س حه‌په‌لووش كراوه و زۆربه‌ی بونگاكانی ئه‌م سندووقه‌ش وه‌رشكست بوون.
سندووقی پاشه‌كه‌وتی فه‌رهه‌نگیان زیاتر له ٨٠٠ هه‌زار ئه‌ندامی سه‌ر به وه‌زاره‌تی فێركردن و په‌روه‌رده هه‌یه و بانكی سه‌رمایه سەر بەو سندووقەش وه‌رشكست بووه