کارناسانی سیاسی دەڵێن ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له كاروباری سووریه و ڕۆڵی میلیشیاکانی شیعه له‌م شه‌ڕه‌دا بۆته قوڵبوونەوەی قه‌یرانی شه‌ڕی نێوخۆیی سووریه.
ئۆپۆزۆسیۆنی سووریە باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ٧٠ هه‌زار كه‌س له سووریه لەژێر فەرمانی كۆماری ئیسلامی‌دا شه‌ڕی دژبەرانی بەشار ئەسەد ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ئاشكرابووه كه سهرلهشكرێكی ئێران به نوێنه‌رایه‌تیی عه‌لی خامنه‌یی له مانگی سێپتامبری ساڵی ٢٠١٥دا چاوی به به‌شار ئه‌سه‌د کەوتووە و داوای له ناوبراو كردوه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دژبه‌رانی سووریه کۆنتڕۆڵی ئەو وڵاتەش بگرنە ئەستۆ، سووریە به‌جێ نەهێڵێ.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته،٧٠ هه‌زار چەکدار لە ژێر فەرمانی ئێران‌دا و له ته‌نیشت هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د شه‌ڕ ده‌كه‌ن. لەوەندە کەسە ٨ تا ١٠ هه‌زار كه‌سیان سه‌ربه سپای پاسداران، ٤ تا ٦ هه‌زاریان سه‌ربه ئه‌رته‌ش، ٢٠ هه‌زار كه‌سیان له میلیشیا شیعەکان، ٧ بۆ ١٠ هه‌زار كه‌سی دیكه‌شیان سه‌ربه حیزبۆڵڵای لوبنان و ٢٠ هه‌زار كه‌س لەوان میلیشیان شیعەی ئه‌فغانین کە له ژێر ناوی له‌شكری “فاتمیون”دا بەڕێی شەڕ لە وڵاتی سووریه کراون.
له‌م ڕاپۆرته‌دا ئەوەش هاتووه كه سپای پاسداران، سووریه‌یان به ٥ به‌ره‌ی وه‌ك ناوه‌ند، باشوو، باكوور و کەنارەکان دابه‌ش كردوه و ئێران لە پێناو پاراستنی سووریەدا تا ئێستا زۆر فەرماندە و هێزی چەکداری خۆی لە دەست داوە.