ڕێبه‌رانی كورده‌كانی ڕۆژاوای كوردستان دەڵێ ئەوان بە هەموو تواناوە به‌رگریی له ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی خودموختاری خۆیان دەکەن، به‌ڵام سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری ڕێككه‌وتنی ده‌وڵه‌تی سووریه و توركیه دژی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، زۆر نیگه‌رانن.
سیهانۆك دێبۆ، ڕاوێژكاری پله به‌رزی ساڵح موسلیم ڕێبه‌ری حیزبی یه‌كیه‌تیی دێموكراتیك، گه‌وره‌ترین حیزبی كوردی له سووریه دەڵێ ئا‌مریكا وه‌ك جاران پشتیوانیمان لێ ناكا.
دێبۆ له وتووێژێكدا ده‌ڵێ كوردانی ڕۆژاوا کەكاریگه‌رترین هاوپه‌یمانی ئا‌مریكا له شه‌ڕی دژه داعشدا بوون، ئێستا خۆیان به قوربانیی ئه‌گه‌ری پیلانێکی نێوده‌وڵه‌تی ده‌زانن. ئێستا ئا‌مریكا جگه له شه‌ڕی داعش نایه‌وێ ده‌ست له كاروباری توركیه و باكووری سووریه وه‌ربدا و داوای پاشه‌كشه‌ی هێزه كوردییه‌كان دەکا. هه‌روه‌ها واشنگتۆن پشتیوانی له‌م هێزه كوردییانه ناكا كه مانگی رابردوو شاری مه‌نبەجیان ئازاد كرد و داویان لێده‌كا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات بگەڕێنەوە و ئه‌مه زه‌برێكی قورسه به بێده‌نگی له نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌كه‌وێ.
له‌م ڕاپۆرته‌دا هه‌ره‌ها هاتووه كه كوردانی ڕۆژاوای كوردستان به بێ پشتیوانیی ئا‌مریكا له‌وانه‌یه له دوو لایه‌نی توركیه و سووریه‌وە هێرشیان بكرێته‌سه‌ر.
دێبۆ ده‌ڵێ، شه‌ڕی یەکینەکانی پاراستنی گەل و هێزه‌كانی سووریه له ڕۆژی ١٨ی مانگی ڕابردوو له شاری حه‌سه‌كه، ئه‌مه نیشان ده‌دا كه ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د و ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان له هه‌مبه‌ر مه‌سه‌له‌ی كورد، لێك نزیك بوونه‌ته‌وه. ئەو ده‌ڵێ ئه‌م دوو وڵاته دژی خودموختاری بۆ كورده‌كانن.
هێندێك له چاودێرانی سیاسی له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن كه كوردانی ڕۆژاوای كوردستان سه‌باره‌ت به‌م باوه‌ڕه‌یان كه ئه‌گه‌ر پیلانێکی نێودەوڵەتی بە دژی ئەوان هه‌یه له هه‌ڵه‌دان، به‌ڵام پاش ئازادكرانی شاری مه‌نبج له لایه‌ن هێزه كوردییه‌كانه‌وه هه‌ڵوێستە نێوده‌وڵه‌تییەکان بە ئاراستەیەکی دیکەدا شه‌كاونە‌ته‌وه.
له‌باره‌ی گۆڕانكاریی هه‌ڵوێستی ڕووسیه له هه‌مبه‌ر كوردانی رۆژاوای كوردستان، ئیندیپندنێت نوسیویەتی مۆسكۆ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه کوردەکان دوژمنایه‌تیی توركیه ده‌كه‌ن پشتیوانی لێدەکردن، به‌ڵام كاتێك ڕووسیە له‌گه‌ڵ ئانكارا ئاشت بوویه‌وه، ئیدی پێویستیی به‌وان نه‌ماوە.