كاربه‌ده‌ستانی پارێزگای ورمێ ده‌ڵێن له به‌ر بووژانه‌وه‌ی گۆلی ورمێ و كه‌متر به‌كارهێنانی ئاو، ئه‌مساڵ جووتیاران كه‌متر چه‌وه‌نده‌ریان چاندوە.
سه‌رۆكی جیهادی كه‌شاوه‌رزیی پارێزگای ورمێ‌ش ڕایگه‌یاندوە كه كارخانه‌كانی قه‌ندی پارێزگای ورمێ ٢٤ میلیارد تمه‌ن له مانگی به‌فرانباری پارەکەوە به چه‌وه‌نده‌ركارانی ئه‌م پارێزگایه قه‌رزدارن و ئه‌مساڵیش ٢٧ هه‌زار هێكتار چه‌وه‌نده‌ر له ناوچه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م پارێزگایه چێندراوه.
ئیسماعیل كه‌ریم‌زاده گوتبووی ئه‌گه‌رچی كاروباری كارخانه‌كانی چه‌وه‌نده‌ر بەباشی بەڕێوەن ناچن، به‌ڵام ده‌بێ چه‌وه‌نده‌ر بۆ ئه‌م كارخانانه دابین بكرێ.
ناوبراو وێڕای ئاماژه به بووژاندنه‌وه گولی ورمێ گوتی، ساڵی ٩٤ له بوودجه‌ی په‌سندكراوی میللی ئێران تەنیا سه‌دی ٣٢ ته‌رخان كرا و له بوودجه‌ی ٢٦٨ میلیارد تمه‌نیی ستادی بووژانه‌وه‌ی گۆلی ورمێ‌ش هەر سه‌دی‌٣٠ی دابین کرا.
شایانی باسە کە جیهادی کەشاوەرزی لە پێناو بووژاندنەوەی گۆلی ورمێ‌دا دەیەوێ جوتیارەکانی ئەو ناوچەیە لە چاندنی چەوەندەر کە ئاوی زیاتری دەوێ پاشگەزیان بکاتەوە و هان بدا ڕوو لە بەروبوومی دیکە بکەن.