ئه‌ندامی كومیته‌ی بیمه و ده‌رمانی خانه‌ی كرێكار ده‌ڵێ له‌و كاته‌وه‌ی كه گه‌ڵاڵه‌ی گۆڕانكاریی ته‌ندروستی له ساڵی 93 خرایە بواری جێبەجێکردنەوە، خزمه‌تگوزاریی پزیشكی سه‌دی ٢٠٠ و ویزیتی پزیشك سه‌دی ٣٠٠ زیادی کردوە، کەچی هه‌قده‌ستی كرێكاران یه‌ك قهڕانیش چییه زیادی نەکردوە.
ئه‌كبه‌ر قوربانی گوتی، گه‌ڵاڵه‌ی گۆڕانكاریی ته‌ندروستی نه ته‌نیا تێچووه‌كانی ده‌رمان بۆ کرێکارانی دانه‌به‌زاند به‌ڵكوو به‌رزبوونه‌وه‌ی ویزیتی پزیشكیی لێكهوتهوه.
ئەو دەڵێ بە لەبەرچاوگرتنی کەمیی حەقدهستی كرێكاران ئەوان ناتوانن دەرەقەتی دابینکردنی تێچووی دا‌و ده‌رمانی خۆیان بن.
قوربانی له‌باره‌ی بهربزبوونهوهی تێچووی ده‌رمان لە ئێران گوتی له كاتی جێبه‌جێكردنی گه‌ڵاڵه‌ی گۆڕانكاریی ته‌ندروستی له ساڵی ٩٣ خزمه‌تگوزاریی پزیشكی سه‌دی ٢٠٠ و ویزیتی پزیشك سه‌دی ٢٠٠ زیاد بووە، ئەوەش فشاری زیاتری بۆ توێژی کەم داهاتی کۆمەڵگا هێناوە.