به‌رگریكارانی مافی مرۆڤ له سووریه دەڵێن دوای شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوونی خه‌ڵكی كۆبانی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی توركیه به هۆی ده‌سپێكی دروستكردنی دیواری سنووری له لایه‌ن توركیه‌وه، تورکیە تانكه‌كانی خۆی بۆ شاری كۆبانی ناردوە.
چاودێرانی مافی مرۆڤ له سووریه ڕایانگه‌یاند كه له ڕۆژی شه‌ممه‌وه ماشێنە نیزامییه‌كانی توركیه له ناوچه‌ی سنووریی كۆبانی له سووریه له حاڵی پێشڕه‌وی دان.
تانكه‌كانی توركیە ڕۆژی هه‌ینی كاتێك كه هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی ئه‌م وڵاته له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیی توندی خه‌ڵك به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه دوو كه‌سیان كوشت و له‌م ناوچه‌یه پاشه‌كشه‌یان كرد.
كوردانی كۆبانی، توركیه به‌وه تاوانبار ده‌كه‌ن كه ئه‌م وڵاته ٢٥ كیلۆمیتر له خاكی ئه‌وانی داگیر كردوه و بە تەمایە له‌وێ دیواری سنووریی ڕابكێشێ.
حه‌وتووی ڕابردوو ده‌وڵه‌تی خودموختاری كۆبانی له به‌یاننامه‌یه‌كدا باسی له ده‌ستێوه‌ردانی توركیه كردوه و داوای له وڵاتانی دراوسێ كردوه كه ئه‌م هێزانه ناوچه‌كانی ڕۆژاوای كوردستان به‌جێ بێڵن.
ڕۆژی هه‌ینی هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی توركیه هێرشیان كردبۆه سه‌ر ناڕازییانی دیواری سنووری و گازی فرمێسكڕێژی پێداكردبوون و بەهۆی هه‌ڵسوكه‌وتی توندی ئه‌م هێزانه دوو لاو گیانیان له‌ده‌ست دا.
پێش ئه‌م تێكهه‌ڵچوونانه، ڕۆژاوای كۆبانی ببووه گۆڕه‌پانی شه‌ڕی نێوان هێزه كوردییه‌كان و ئه‌رته‌شی توركیه.
ئازادكرانی كۆبانی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی كورد به‌سه‌ر داعش بووه. له كۆتایی ساڵی ٢٠١٥ هێزه كوردییه‌كان به هاوكاریی به‌ره‌ی نێوده‌وڵه‌تی به ڕێبه‌ریی ئا‌مریكا توانیان كۆبانی له‌ده‌ست داعش ده‌ربێننه‌وه.