وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی دەڵێ سەبارەت بە كۆنسێرته‌كان پاشەکشەمان نەکردوە، به‌ڵام هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆنسێرت له خۆراسانی ڕه‌زه‌وی هیچ پێوه‌ندیی به‌م چه‌ند ساڵەی دەوڵەتەوە نییه.
عه‌لی جه‌ننه‌تی، وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی له كاردانه‌وه به‌م ڕه‌خنه‌یه كه به پشتیوانی سه‌ركۆمار ده‌مانتوانی گۆڕانكاریی له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا دروست بكه‌ین، گوتی: ناتوانین. ئه‌گه‌ر كرابایه ئه‌م گۆڕانكارییانه‌مان ده‌كرد.
ئه‌حمه‌د عەلەمولهۆدا، پێشنوێژی شاری مه‌شه‌هه‌د، دژی هەرچەشنە كۆنسێرتێکی موسیقییە و دەڵێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو مه‌شهه‌د “حه‌ره‌می ئیمامی هه‌شته‌می شیعه‌كانه”، ڕێگە بە به‌ڕێوه‌چوونی كۆنسێرتی موسیقی له‌م شاره نادا، چونکی کۆنسێرت لۆتی بازاڕییە.