دوو ناوی مووشه‌ك هاوێژی ڕووسیه دێنە ده‌ریای خه‌زه‌ر و له به‌نده‌ره‌كانی نێوان ئێران و قه‌زاقستان دا دەمێننەوە.
ده‌فته‌ری ڕاگه‌یاندنی حه‌وزه‌ی نیزامیی فیدراڵی باشووری ڕووسیه ڕۆژی شه‌ممه وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه گوتی له‌م سه‌فه‌ره‌دا قه‌راره دوو ناوی مووشهكهاوێژی “تاتارستان” و “گرادسوژیاسك” له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا بەڕێی ئاوەکانی ئێران بكرێن.
ئه‌م ناوگانهی ڕووسی قه‌راره له ماوه‌ی مه‌ئموورییه‌تی ناڕه‌سمی و دوو حه‌وتوویی خۆیاندا بۆ به‌نده‌ری ئێكتائۆ له قه‌زاقستان و به‌نده‌ر ئه‌نزه‌لی له ئێران سه‌فه‌ر بكه‌ن و ڕێگه‌ی ئاوایی ١٥٠٠ مایلی ببڕن.
پێشتریش پاپۆڕه نیزامی و شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌رته‌شی ڕووسیه به مه‌به‌ستی مه‌ئموورییه‌ت و مانۆڕی هاوبه‌ش خۆیان گه‌یاندبووه كه‌ناری ئێران.
ئێران و رووسیه له چوارچێوه‌ی پێوه‌ندیی به‌رگری و هاوكارییه‌كانی ده‌ریای خه‌زه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م به‌رنامه دوو لایه‌نانه‌یان له ده‌ستوور كاری خۆیاندا گونجاندوە.