ژمارەی كوژراو برینداربوونی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ له جاده‌كانی ئێران وه‌ك ئاماری شه‌ڕ ده‌چن. ته‌نیا له ماوه‌ی ١٠ ڕۆژی سه‌ره‌تای مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ ١٨٢ کەس كوژراون و ٢٠٠٠ کەسیش بریندار کەوتوون.
ته‌قی مێهری، سه‌رۆكی پۆلیسی ڕێگه‌وبانی هێزی ئینتزامی ده‌ڵێ ١٦ هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س له ساڵی ٩٤ به هۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان له‌ده‌ست داوه و هۆكاره‌كانی ئه‌م ڕووداوانه زیاتر بۆ خێرایی لێخوڕین، بەسەرخۆشی لێخوڕین، وەپێشکەوتنی نابەجێ و تێپه‌ڕبوون له چرای سوور ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
له ئێران بۆ هه‌ر١٠ هه‌زار ماشێن ٣٧ كه‌س كوژراون، ئه‌مه له حاڵێكدایه كه ئاماری ناوه‌ندیی جیهانی، نزیك به ٩ كه‌س بۆ هەر ١٠ هه‌زار ماشێنه، بەو پێیە ئاماری قوربانییانی ڕووداوی هاتوچۆ لە ئێران چوار هیندەی ستانداردە جیهانییەکانە.
ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ له ئێران پاش نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و شێرپه‌نجه، سێهه‌مین هۆكاری مردنه و به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی بێهداشتی جیهانی، ئێران له‌بواری ڕێژه‌ی قوربانیانی ڕووداوی هاتوچۆ له ئاستی جیهاندا له پله‌ی دووهه‌م دایه.
له لایه‌كی دیكه‌وه جاده‌كانی ئێران مه‌ترسیدارترین جاده‌كانی جیهانن و بەپێی ڕاگەیاندنی توێژینگەی بیمه‌ی ناوه‌ندی، ئەمنیەتی جاده‌كانی ئێران له بواری ڕووداوی هاتوچۆ له نێو ١٩٠ وڵاتی جیهاندا، له پله‌ی ١٨٩ دایه. له‌م پێوه‌ندییه‌دا ته‌نیا وڵاتی سیارێلئون له ڕۆژاوای ئافریقا بارودۆخی له ئێران خراپتره.