سپای پاسداران لە ئیلام جموجۆڵەکانی لە ناوچە سنوورییەکان زیاتر کردوە.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری کوردستان و کورد لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزێکی زۆری چەکداری ڕێژیم لە سنووری سومار جێگیر کراون. ئەو هێزە تانک و تۆپ و کەرەستەی قورسی شەڕی لەگەڵە و لە ناوچەکانی هاوسنوور لەگەڵ نەوتخانەی عێڕاقدا دامەزراون.
لەلایەکی دیکەوە پرسینەوەی دژبانی و هێزەکانی ئەڕتەش و هێزە ئینتیزامییەکان لە خاڵەکانی پشکینین لە خەڵک و هاتوچۆیان زیاتر بووە و وەک بۆ خۆیان دەڵێن ئەو ڕەوشە بۆ ڕەواندنەوەی مەترسییەکانی داعشە.
هەر لەو پێوەندییەدا هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە سپای پاسداران هێزە “بازخەرید” و خانەنشینکراوەکانی خۆی بانگ کردووەتەوە و لە شاری قوم دوای چەند خولێکی نیزامی ئەمنیەتی بەرێی کوردستان و سیستان و بەلووچستانیان دەکا.