عاسمە جیهانگیر، ڕاپۆرتنێری تایبەتی مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری ئێران، پۆستی ئەحمەد شەهید دەگرێتە ئەستۆ.
بە كۆتایی هاتنی ماوەی مەئمووریەتی ئەحمەد شەهید وەك ڕاپۆرتنێری تایبەتی مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری ئێران، عاسمە جیهانگیر، چالاكی پاكستانیی مافی مرۆڤ جێگەی ئەحمەد شەهید دەگرێتەوە.
ڕێوڕەسمی دەنگدان لەسەر هەڵبژاردنی ڕاپۆراتنێری تایبەتی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان قەرارە لە سەرەتای مانگی ئۆكتۆبری ئەمساڵ یانی مانگێكی دیكە بەڕێوە بچێ.
خاتوو جیهانگیر لە ڕێبەرانی “بزووتنەوەی پارێزەران”ی پاكستان بوو. ئەو لە ماوەی ساڵەكانی ١٩٨٣ تا ٢٠٠٧ بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ لە زینداندا بووە.
ئەم چالاكەی بواری مافی مرۆڤ لە ماوەی ساڵەكانی ٢٠٠٤ بۆ ٢٠١٠ وەك ڕاپۆرتنێری تایبەتی ئازادیی مەزهەب و عەقیدەی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان کاری دەكرد و زۆر جاران سەبارەت بە پێشێلكردنی مافی بەهاییەكانی ئێران بە توندی ڕەخنەی لە کۆماری ئیسلامی گرتوە.
ئەحمەد شەهید وەزیری دەرەوەی پێشووی وڵاتی ماڵدیو، ساڵی ٢٠١١ لە لایەن شورای مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان وەك ڕاپۆرتنێری تایبەت بۆ کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران هەڵبژێردرا. ناوبراو لە كاتە بەدواوە لەسەر بنەمای وتووێژ لەگەڵ چالاكانی سیاسی، ڕۆژنامەنووسان و نزیكانی قوربانیان توندوتیژیی سیاسی، بەردەوام ڕاپۆرتی لە سەر ڕەوشی مافی مرۆڤ لە ئێران ئامادە دەكرد.
داوای ئەحمەد شەهید بۆ سەردانی ئێران وەك ڕاپۆرتنێری تایبەتی مافی مرۆڤلە هەموو ئەو ساڵانەدا بێ ئەنجام مایەوە و وەت نەیتوانی سەردانی ئێران بكا.
شایانی باسە كە تا ئێستا كۆماری ئیسلامیی ئێران لەبارەی هەڵبژاردنی عاسمە جیهانگیر وەك ڕاپۆرتنێری تایبەتی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران هیچ كاردانەوەیەكی لە خۆی نیشان نەداوە. لە ئاكامدا، ئاست و چوارچێوەی ئەگەری هاوكاریی كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی لەگەڵ ناوبراو لە بواری مافی مرۆڤ هێشتا ناڕوونە.