گڕووپی شاخەوانیی سامڕەندی نەغەدە جارێکی دی داوای کۆتاییهێنان بە تەقە کردن لە کۆڵبەرانی ناوچە سنوورییەکانیان کرد.
گڕووپی شاخەوانیی سامرەند جارێکی دیکە بۆ ناڕەزایەتیدەربڕین بە تەقەی هێزە ئینتیزامییەکان لە کۆڵبەرانی ناوچە سنوورییەکانی کوردستان لە چالاکییەکی وەرزشیدا بە سەرکەوتن بە سەر چیای دەماوەنددا، داوایان کرد کۆشتنی کۆڵبەران کۆتایی پێبێ.
ئەو گرووپە کە دوو مانگ پێشتریش چالاکییەکی لەو شیوەیەی کردبوو، دوای سەرکەوتن بەسەر لوتکەی دەماوەند کۆمەڵە پوستێڕێکیان لە بەرزایی ئەو چیایە هەڵدا، لە بەشێک لەو پوستێرانەدا نووسراوە: ” کوشتنی کۆڵبەرەکان کوشتنی ئینسانییەتە.”
پەرەسەندنی توند و تیژییەکان و کوشتنی کۆڵبەران و کاسبکاران بەهۆی تەوەت هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بووەتە هۆی تووڕەیی و ڕقی خەڵک و، لە ماوەی رابردوودا چەند جار کاردانەوەی خەڵک و تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزە ئینتیزامییەکانی لێ کەوتەوە.
شایانی باسە کە بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان تەنیا لە ماوەی پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، ٦٢ كۆڵبەری كورد لە ناوچە سنوورییەكانی کوردستان بە تەقەی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار بوون.