زیاتر لە سەدی ٣٠ی قوتابخانەکان لە پارێزگای ورمێ بە هۆی کۆنی و چاکنەکردوەی ساڵانە مەترسیی ڕووخانیان لەسەرە و بۆوە نابن تێیاندا بخوێنی.
فەرەیدون سەید موستەفەوی، بەڕێوەبەری گشتیی ئیدارەی فێركردن و پەروەردەی پارێزگای ورمێ وێڕای پێداگریی لەسەر ئەوەی كە سەدی ٣٠ قوتابخانەكانی ئەم پارێزگایە دەبێ تێک بدرێن و دروست بکرێنەوە، گوتی بۆ دروستكردنی 5 هەزار کلاسی دەرسی نوێ لە ماوەی ٥ ساڵی داهاتووشدا بڕی ١٢٥٠ میلیارد تمەن بوودجە پێویستە کە دابینکردنی لە توانای دەوڵەتدا نییە.
فەرەیدون سەید موستەفەوی لە ڕێوڕەسمی بەڕێکردن و ناساندنی بەڕێوەبەری دروستكردن، گەشە و كەلوپەلی قوتابخانەی پارێزگای ورمێدا گوتی سەدی٣٠ قوتابخانەكانی ئەم پارێزگایە پێویستیان بە تێكدان و نۆژەنكردنەوە هەیە و ئێستاش ٦ هەزار کلاسی دەرس لەو پارێزگایە بە سۆبەی نەوتی گەرم دادێن.
ناوبراو ئاماژەی بە كەمیی فەزای خوێندن لە پارێزگادا كرد و گوتی لە هێندێك لە قوتابخانەكان زیاتر ٤٠ قوتابی لە یەك پۆلدا دادەنیشن و دەخوێنن.
عەلی ئاخوندیان، بەڕێوەبەری گشتیی كۆمەڵەی خێرخوازان کە لە بواری دروستکردنی قوتابخانەکان لە پارێزگای ورمێ چالاکن، لەم ڕێوڕەسمەدا ڕایگەیاند کە بەهۆی تەرخاننەکردنی بوودجە لە لایەن دەوڵەتەوە زۆر لە قوتابخانەكان سەتا سەدی لە سەر ئەرکی خێرخوازان دروست کراون و دەوڵەت تاقە تمەنێکی تێدا خەرج نەکردوە.