ڕاوێژكاری کۆڕی نوێنەرانی كرێكاران دەڵێ سەدی ٢٣ی دەرچووانی زانکۆ بە هۆی كەمیی هەقدەست لە بازاڕەکان خۆیان لە قەرەی هاتنە بازاڕ نادەن. ئەم كەسانە یان بێكار دادەنیشن یان ڕوو لەو کارانە دەکەن دەكەن كە لە چەرخەی بەرهەمهێنانی ناخالیسی نێوخۆیی دەردەچن.
فەرامەرز تۆفیقی دەڵێ كاتێك ئامارەکان بە ڕوونی باس نەکرێن و هەر یەکە و لە لایەک ئامار بڵاو بکاتەوە، قسە و باسی كاربەدەستانی دەوڵەتیش لەگەڵ یەكتر نایخوێنێتەوە و ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی مەسەلەكان گێرەو كێشەیان زیاتر لێ بكەوێتەوە.
ئاماژەی ناوبراو بە ئامارێكە كە ئەم دواییانە وەزیری كاری ئێران بڵاوی كردەوە و گوتی هەر سەدی ١ی گەشەی ئابووری، ١٠٠ هەزار هەلی کاری پێك دێنێ. حەسەن ڕوحانی، سەركۆماری گوتبووی کە نرخی گەشەی ئابووریی ئێران لە ماوەی ٣ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا سەدی ٤ گەشەی كردوە.
کارناسانی ئابووری دەڵێن بەپێی ئەم دوو ئامارە دەبێ لە بەهاری ئەمساڵدا ٤٤٠ هەزار هەلی کاریی نوێ پێك هاتبێ بەڵام ئەوەی لە بازاڕی كاردا بەرچاو دەکەوێ ڕاستییەک و حەقیقەتێک پێچەوانەی ئەو ئامارەیە.