دەزگای قەزایی دەڵێ ئەحمەد شەهید خاوەنی ئەو پێگەیە نییە ڕەخنە لە کۆماری ئیسلامیی ئێران بگرێ.
جێگری ستادی مافی مرۆڤی دەزگای قەزایی لە كاردانەوە بە بەیاننامەکەی ئەحمە شەهید لە پێوەندی لەگەڵ مەحكومكردنی ئەم ١٢ بەندكراوەی بە تۆمەتی مادەی هۆشبەر ئێعدام كران، گوتی: ڕاپۆرتنێری تایبەتی ڕێكخراوی نەتەوەی ەكگرتووەكان ئەو كەسە نییە كە لە بواری قانوونی سزادان لە ئێران و جێبەجێكردنی حوكمەكان قسەی هەبێ.
كازم غەریب ئابادی گوتی ئەحمەد شەهید دوایین ڕۆژەكانی مەئموورییەتی خۆی تێپەڕ دەكا و دیسانەکەش هەڵوێستی سیاسیی ئەو لایەنگرانەیە و لە جێی خۆیدا نییە.
كاربەدەستانی دەزگای قەزایی ئێران زیندانیانی سیاسی و ئەمنیەتی بە تێرۆریست و تاوانبارانی ماددەی هۆشبەر بە “سوداگەرانی مەرگ” ناو دەبەن. لەولاش كۆمەڵەکانی مافی مرۆڤ دەڵێن کە لە ڕێژیمی ئێراندا تۆمەتباران بە شێوەیەكی عادڵانە دادگای ناکرێن و حوکمەکانی ئێعدام کە بەسەریاندا دەسەپێ، دادپەروەرییان تێدا نییە.