کۆڵبەرێکی خەڵکی سیلوانای ورمێ کەوتە بەر دەسترێژی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم و گیانی لە دەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی چالاکانی مافی مرۆڤ ئەو کۆڵبەرە کە خەڵکی گوندی ” کۆڵەبەهێی” سیلوانا بووە، بە تاوانی کۆڵکێشی تەقەی لێکراوە و کوژراوە.
کوژرانی ئەو کۆڵبەرە لە حاڵێک دایە کە ڕۆژی یەکشەممەس لە بەرزاییەكانی چیای داڵانپەڕی مەرگەوەڕ، كەسێك بە ناوی لەزگین شەعبانی، خێزاندار و باوكی٣ منداڵ درا بەر دەسترێژ و گیانی لێ ئەستێندرا. هەروەها هێزە ئینتزامیەکانی ڕێژیم ڕۆژی پێشتر لە نێوان سۆمای برادۆست و سەڵماسیش تەقەیان لە كۆمەڵێك كاسبكاری كورد كردبوو و لە ئاكامدا كەسێكیان بە ناوی مەجید فاڕووقی لە نزیك هەشتیان بە توندی بریندار كردبوو.