كەسێكی خەڵكی شاری شنۆ بە هۆكاری ناڕوون كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
چەند ڕۆژ لەوە پێش لە شاری شنۆ لاوێكی كورد بە ناوی ئاوات میناپوور خۆی هەڵاواسی و كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. تا ئامادەكرانی ئەم هەواڵە هۆكاری خۆكوژیی ئەم لاوە نەزانراوە.
خۆكوژیی ئەم لاوە كورد لە شاری شنۆ لە حاڵێكدایە كە چەند ڕۆژ لەوە پێش لاوێكی تەمەن ١٧ ساڵ لە ئاوایی سوورنێی سەربە كرماشانیش بە هۆی سەرنەکەوتنی لە کۆنکووڕی ئەمساڵ بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی ڕاپۆرتەكان لە ماوەی ساڵی خوێندنی ٩٤ – ٩٥ هەر نەبێ ٢٠ قوتابی لە ئێران كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
پزیشکی قانوونیی ئێران دەڵێ لە ئێران، رۆژانە بە شێوەی نێونجی ١٣کەس خۆیان دهکوژن و کارناسانی کۆمهڵایهتی دهڵێن هۆکاری زۆربوونی خۆکوژی له ئێران بۆ بارودۆخی خرابی دەروونی، ئابووری، بێکاری و نەبوونی داهاتوویەکی روون دهگهڕێتهوه.