سەرۆكی مەجلیسی ئێران لە كۆبوونەوەیەكدا به شێوهیهکی چاوهڕواننهکراو چهند ڕهههندێکی گەندەڵی و دواكەوتوویی ئێرانی لە بواری ئابووریی و بەڕێوەبەریدا بەپێی ئامار و داتاكان شی كردەوە.
عەلی لاریجانی ڕۆژی پێنجشەممە لە دوازدهههمین كۆنگرەی سەراسەریی كۆمەڵگەی ئیسلامی موهەندسیندا گوتی سەرانەی بەرهەمی ناخالیسی میللی یەكێك لە پێوهرهکانی بارودۆخی ئابووریی یەك وڵاتە، بەڵام لەم بوارەدا ئێران لە نێو ١٨٥ وڵاتی جیهاندا لە پلەی ٩٤دا وەستاوە و لە بواری ئازادیی ئابووریش ئێران لە خوارەوەی خشتەكە دایە و لە نێو ١٧٨ وڵاتدا لە پلەی ١٧١ دایە. ناوبراو لە شیکردنهوهی ئەم ئامارانەدا گوتی ئەمە بەم مانایەیە كە كێبڕكی لە ئێراندا لە ئاستێكی زۆر كەم دایە.
لاریجانی ههروهها ڕایگەیاند كە ئێران لە بواری بێكاریدا لە نێو ١٠٤ وڵاتی جیهاندا لە پلەی ٨٢ دایە و گوتی كەم وڵات هەیە نرخی بێكاریی دوو ڕەقەمیی ههبێ، بهڵام ئێران یەكێك لەم وڵاتانەیە. ناوبراو هەروەها گوتی ئێران لە نێو ١٧٨ وڵاتی جیهاندا لە بواری ڕاكێشانی سەرمایەی بیانی لە پلەی ١٦٤ دایە و تەنیا سەدی ٥٠ی بەرنامەكانی گەشەی ئێران جێبەجێ دەكرێن. لاریجانی لە درێژەدا گوتی ئەم وڵاتە لە بواری ڕاكێشانی کهسه لێهاتوو و بژاردهکان لە نێو ١٤٠ وڵاتی جیهاندا لە پلەی ١٣٤ دایە كە نوێنگەی بەرچاو و زەقی ئێران ڕاكردنی بژاردە و مێشكەكانە.
ئهم قسانهی لاریجانی لەبارهی دواكەوتوویی ئابوریی ئێران له حالێک دایه که كۆماری ئیسلامی بەپێی گەڵاڵەی “بەڵگەی دوورە دیمەنه ١٤٠٤ ئێران” دەبێ هەتا ئەو کات لە “پێگەی یەكەمی ئابووری، زانستی و تكنۆلۆژی لە ئاستی ناوچەی ئاسیای باشوور ڕۆژاوادا بێ. ئێستاش ڕوون نییە بەو ئامارەی لاریجانی که لە هێندێك لە پێوەرەكان بۆ پێش شۆرشی گەلانی ئێران گەڕاوەتەوە. دەبێ ئەم وڵاتە چۆن خۆی بگەیەنێتە “بەڵگەی دوورە دیمەنی ١٤٠٤ ئێران”.