شەهرام نازری ، شەوی پێنجشەممە له‌سه‌ر هه‌ینی،٥ی خەرمانان سەرەڕای هه‌ڕه‌شه‌ی هێزه‌کانی به‌سیج و ته‌بلیغاتی به‌رین به دژی ئه‌و هونه‌رمه‌نده کورده لە شاری تەفت به‌ڕێوه چوو.
كۆنسێرتی ئەم گۆرانیبێژە كوردە قەراربوو سەعات ٨ی شەوی پێنجشەممە دەست پێ‌بكا، بەهۆی كۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی هێندێك لە كفنپۆشه‌کانی به‌سیج لە كاتی خۆیدا بەڕێوە نەچوو.
كۆنسێرتی شەهرام نازری و حافز نازری که هه‌موو کاره قانوونییه‌کانی له وه‌زاره‌تی ئیڕشاد کرابوو، قەراربوو لە ساڵۆنی قودسی شاری تەفت لە ٢٥ كیلۆمیتریی شاری یەزددا بەڕێوەبچێ، بەڵام بە هۆی كۆبوونەوەکه‌ی بەردەم ساڵۆنی كۆنسێرته‌که، نوێژ و هەروەها خوێندنی دوعای كومەیل چه‌ند سه‌عاتێک دوا خرا.
سەرەڕای ئەم هەموو گرژی و ئاڵۆزییانە، پروپاگەندە و دژایەتی كردنی هێندێك كەس و لایه‌ن و كۆبوونەوەیان لەبەردەم ساڵۆنی كۆنسێرت، بەڵام شەهرام نازری لەگەڵ كوڕەكەی چوونە سەر سەحنە و كۆنسێرتەكەیان بەڕێوە برد.
شایانی باسە كە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا گرتنی كۆنسێرتەكانی موسیقی بۆتە گرژی و ناکۆکیی هێزی ئینتزامی و وەزارەتی ئیرشاد و هەروەها پێشنوێژانی هەینیی هێندێك لە شارەكانی ئێران، بەڵام وەزارەتی ئیرشاد لە بەرامبەر ئەم كێشانەدا وەستاوەتەوە.