جێگری پێوەندیی كاری وەزارەتی تەعاون، كارو خۆشبژێویی كۆمەڵایەتی گوتی، لە پێنج مانگی یهکهمی ساڵی ٩٥دا بە هۆی ڕووداوی كار زیاتر لە ١٨٥٠ كەس لە ئێراندا گیانیان لەدەست داوە.
سەید حەسەن هەڤدەتەن لە نێو كۆڕی هەواڵنێراندا گوتی، سەرەڕای مردنی ١٨٥٠ كەس لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، بەڵام ئاماری مردنهکان له ماوەی ٥مانگی سەرەتای ئەمساڵ لە چاو ساڵی پێشوو سەدی ٢٠ زیادی كردوە.
جێگری پێوەندیی كاری وەزارەتی تەعاون، كارو خۆشبژێویی كۆمەڵایەتی وەبیری هێنایەوە كە له ئێستادا ٢ هەزار و ٥٠٠ یەكەی سێنفی لە ئاستی ئێراندا هەیە و هەوڵی دەوڵەت پێشگرتن بە ڕووداوی كار له ڕێگای فێرکاری و چاوهدێرییه.
بەپێی ئاماری ڕەسمی سەدی ٤٥ی ڕووداوەكانی كار لە ئێران پێوەندیی بە بەشی بیناسازییەوە هەیە، بە شێوەیەك كە ڕۆژانە ٤ كرێكار بە هۆی ڕووداوی كار لە بەشی بیناسازیدا گیانیان لەدەست دەدەن، هەروەها وەزارەتی تەعاون، كارو خۆشبژێویی كۆمەڵایەتی ڕایگەیاندوە كە ئهو خهرج و تێچووهی ڕووداوی كار بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ دهیخاته سهر شانی دەوڵەت، بڕی ئهو یارانهیهیه که به خهڵک دهدرێ.
شایانی باسە كە زۆربەی ئەم كرێكارانەی كە تووشی ڕووداوی كار دەبن بیمە نەكراون و پاش مردنیان بنەماڵەكانیان هیچ هەق و حقووقێكیان پێنادرێ.