مەنیژە فاتحی شەش مانگە لەلایەن ئیتلاعاتی بۆکانەوە دەسبەسەر کراوە بەڵام چارەنووسی هێشتا ناڕوونە.
مەنیژە فاتحی ڕەشەممەی ساڵی رابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات لە ماڵی خۆیان دەسبەسەر کرا، ئێستا دوای تێپەڕینی ٦ مانگ هێشتا چارەنووسی ناڕوونە و کەس بە هەواڵی نازانێ.
کەسێکی نیزیک لە مەنیژە دەڵێ بنەماڵەکەی لەو شەش مانگەدا بەردەوام سەردانی ئیدراەی ئیتلاعاتی بۆکان و ورمێیان کردوە، بەڵام هیچ زانیارییەکی ڕاستیان لێ وەرنەگرتوون و ئەوەش وایکردوە نیگەرانییەکانیان سەبارەت بە چارەنووسی ناڕوونی کچەکەیان چەند قات زیاتر بێ.
شایانی باسە لە سەرەتای ئەمساڵێشەوە تا ئێستا زیاتر لە ٦٠ کەس لە شارەکانی کوردستان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە گیراون و، بەپێی بەدواداچوونی ڕاپۆرتنێری کوردستانو کورد هێزە ئەمنیەتییەکان بۆ دەسبەسەرکردنی هیچ کام لەو کەسانە حوکمی دادگایان پێ نەبووە و تا ئێستاش سەرەڕۆیانە لە زیندانەکانی ئیتلاعاتدا بەند کراون.