ئامانج وه‌یسی که له منداڵی و له ته‌مه‌نی ١٥ ساڵیدا به تۆمه‌تی کوشتن ده‌ستبه‌سه‌ر و حوکمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پاوه، دوای ١٠ ساڵ هێشتا ئاڵوگۆڕ به‌سه‌ر دۆخی په‌روه‌نده‌که‌یدا نه‌هاتوه و هێشتا مه‌ترسیی ئیعدامی له‌سه‌ره.
ئامانج وه‌یسی له دایکبووی ساڵی ١٣٧٠ ساڵی ٨٥ی هه‌تاوی له شه‌ڕێکی خێزانی‌دا له کاتێدا ته‌نیا ١٥ ساڵی ته‌مه‌ن بوو، ئامۆزاکه‌ی به‌ده‌ست به کوشت چوو. ئه‌و دوای ده‌سبه‌سه‌رکرانی حوکمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پا و تا ئێستا چه‌قۆی تیژی قه‌ساس له بن ملی دایه و چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێکرانی حوکمه‌که‌ی ده‌کا.
یه‌کێک له که‌سانی نیزیک له بنه‌ماڵه‌ی ئامانج ده‌ڵێ ئه‌و بۆته قوربانیی شه‌ڕێکی بنه‌ماڵه‌یی و بێ ئه‌وه‌ی ویستبێتی نه‌خوازراو ئامۆزاکه‌ی به ده‌ست به کوشت چووه و تا ئێستاش بنه‌ماڵه‌ی مامی ئاماده نه‌بوون لێی خۆش بن.
شایانی باسه مه‌حکومکرانی ئامانج وه‌یسی به ئێعدام له حاڵێک دایه که به سه‌رنجدان به مادده‌ی ٩١ی قانوونی نوێی سزادانی ئیسلامی ئه‌و لاوه به‌هۆی که‌میی ته‌مه‌نی له کاتی تاواندا نابێ ئیعدام بکرێ و هه‌ر ده‌بێ زیندانی بکرێ و دییه‌ی تاوانه‌که‌ی بدا.