هەواڵمان پێگەیشت کە ماوەیەک لەوە پێش حاجی هەمزە محەممەدیان، ناسراو بە هەمزەی حاجی عەبدوڵڵای ئەسپەمێزە، کوڕی پێشمەرگەی سەردەمی کۆمار حاجی عەبدوڵلای ئەسپەمێزە و، کەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی سەردەشت کۆچی دوایی کرد.
حاجی هەمزە مرۆڤێکی دڵسۆز، بوێر لە دەربڕین و خاوەن هەڵوێست بوو. ئەو کە لە باوکییەوە فێری کوردایەتی ببوو، هەر لە سەردەمی شۆڕشی ٤٦-٤٧ ەوە هاوکاریی شۆڕش و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی دەست پێکردبوو.
کاک هەمزە کە پەروەردەی چیاکانی هۆمڵ بوو، وەک هۆمڵیش پشت و پشتیوانی پێشمەرگەکانی حیزب لە ناوچەکە بوو. ئەو تا دوا کاتی ژیانی هەر لە پێناو نەتەوەکەیدا تێکۆشا و دڵی بۆ ئازادیی نیشتمانەکەی لێی دەدا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەو بۆنەیە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری کاک هەمزەی حاجی عەبدوڵلای ئەسپەمێزە دەکا و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.