وەزیری دەرەوەی ئامریكا پشتڕاستی کردەوە کە دەوڵەتی ئۆباما١میلیارد و ٣٠٠ میلیۆن دۆلاری داوەتەوە بە ئێران. ئەو دەڵێ ئەو پووڵە قەرزێک بووە لە سەر ئەمریکا و پێوەندیی بە کێشەی ماڵیی نێوان دوو وڵاتەوە بووە.
وەزارەتی دەرەوەی ئامریكا دەڵێ ئەم پووڵە بابەتی فڕۆشتنی چەك بە ئێران لە ساڵی ٥٧ی هەتاوی بووە و ئامریكا دوای ئینقلاب خۆی لەو سەودایە بوارد و ئیستا ئەسڵی پووڵەکە و سوودەکەی دراوەتەوە بەو وڵاتە
وەزارەتی كاروباری دەرەوە روونی نەكردەوە كە ئەم بڕە پووڵە بە چ شێوەیەك و لە چ کاتێکدا دراوەتەوە بە ئێران.
شایانی باسە كە پاش ڕووخانی دەوڵەتی پێشووی ئیران لە ساڵی ١٣٥٧ مەعامەلەی فرۆشتنی چەك و كەلوپەلی نیزامیی ئێران لەگەڵ ئەمریکا هەڵوەشایەوە. ئەمریکا لە ماوەی ٣٧ ساڵی ڕابردوودا ئەو پووڵەی لای خۆی ڕاگرتبوو، بەڵام ئێستا دەوڵەتی باراک ئۆباما دەڵێ کە بڕی پووڵەکە و قازانجە بانکییەکەی داوەتەوە بە ئێران.