گرووپێکی چەکدار لە بۆکان لە مەیدانی عەلیاباد لەگەڵ کاروانێک ماشێنی هێزە ئینتیزامییەکان لێکیان دا.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری کوردستان و کورد ئەو ڕووداوە کاتێک ڕووی داوە کە ماشێنیکی هێزە ئینتیزامییەکان کە لە شاری میاندواوڕا زیندانییەکیان بۆ دادگای بۆکان دەگواستەوە، لە عەلیاباد کەوتە بەر هێرشی چەند چەکدارێک. ئەو چەند کەسە ویستوویانە ئەو زیندانییە لە دەستی هێزە ئینتیزامییەکان دەرباز بکەن، بەڵام لەو کارەدا سەرکەوتوو نەبوون.
لەو لێکدانەدا دوو کەس لە هێزە ئینتیزامییەکان بە توندی بریندار بوون.