مامۆستا مەسعوود زەنگەنە، ژەنیار و یەێك لە مامۆستایانی ناسراوی كرماشان لە بواری موسیقی ڕۆژی یەكشەممە لە نەخۆشخانەی ئیمام ڕەزای كرماشان ماڵاوایی یەكجاری لە ژیان كرد.
خوالێخۆشبوو مەسعود زەنگەنە یەكێك لە مامۆستایانی ناسراو و دیاری فەرهەنگ و هونەر بوو كە لە پاش خۆی کۆمەڵێک قوتابیی بەتوانای بەجێ هێشتووە كە لە بواری هونەرییەوە دەبێ شانازییان پێوە بكەی.
زەنگەنە بە سازی فلووت كە سازێكی بیانییە توانی بەرهەمی بەنرخ لە پاش خۆی بەجێ بێڵێ و بە سەبكی پاپ لاوانیشی بۆلای هونەرەکەی ڕاكێشابوو.
ئەم مامۆستا بە ئەزموونەی موسیقی ساڵی ١٣٢٦ لە شاری كرماشان لە دایك بوو و بۆ یەكەم جار لە كرماشان سازی فلووتی كلیلداری بە شێوەی پسپۆڕانە هەڵبژارد و ڕەدیفەكانی موسیقیی ئێرانی بەم سازە لێدا.
شایانی باسە كە كۆمەڵێك لە ژەنیارانی تەنبوور و شاگردەكانی مەسعوود زەنگەنە لە كرماشان داوایان كردبوو كە لە كاتی ناشتنیدا موسیقیی “كرماشان كرماشان” بژەنن، بەڵام لە لایەن ناوندە ئەمنیەتییەکانەوە دژایەتیی ئەو داوایە کراوە.