چەند غەمگینە ئەم شێعرەی من
پڕە لە بەژنی هەڵوەریوی ئێوارەو،
خەیاڵی بەر تریفەی مانگ
و!!!!
تەرمی مەرگ.
ئەم شێعرەم پڕە لە هەنیسک و گریانی باران،
و!!!!
سێبەری هەڵوەریوی خۆر.
من و ئەو پڕ بوین لە ئەو،،
من و شیعر لە وردە چرپەی دەمی ئەو.
ئەو
وەک خۆر دەربەدەر وەک سپێدەیەکی بی سۆز،
وشکەڵاتوو لاسار
وەک گیلاسێکی ڕوح کڕ!!!!
وەختە لە حەسرەتا
بکەوێتە بەردەم با.
من لە هەر هەووو خایاڵێکدا دەکەومە شوێن پێکانی !!!!
وەلێ حەیف
من خۆم هەڵدەخەم لەبەر تریفەی نیگایی
حەیف پڕ نابم لە ڕەنگی ئەو
کاڵ بونەوە نا تەکێ لێم.
من
لە بی میهرەبانی ئەو دا
گیانم تەزوی بی مروەتی دەگرێ.
ئەو هیچ بەڵەد نیە
لە حومری مانگ و، لە گریانی خۆرو، لە گەرمایی دڵی من،
هیچ نازانێ
ئەو سێبەری هەتاوی خۆش ناوێ،
کەچی من و شێعر
توێژاڵ توێژاڵ بۆنی ئەو هەڵدەدەین
کەچی ئەو!!!
ئەو خۆی بەسەر مشتێ تریفەی لەرزۆکدا
خاڵی دەکاتەوە
تەمەن بەرەوە ئەبەدیەت گوزەردەکا.
ئەو!!!
نە لە چراخانی شێعر دەگا،
نە لە تەمی سەر پەنجەرەی هیچ نیگایە
چاو پڕ دەکا،
من نا کەومە سەر تەمی پەنجەی ئەو…
ئەو لە مانادا ڕەنگ ناگرێ.
کوێستان عومەرزادە