لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٢ هەزار و ٧٠٠ هێكتار لە لەوەڕگە و مەزاركانی كرماشان بە هۆی ئاگربەربوون بوونە خەڵووز. لەم ڕێژەیە ٧٩٢ هێكتاری لەوەڕگە و ١٨٧٠ هێكتارەكەی دیكەش مەزار و مووچەی جووتیاریی خەڵك بووە.
ڕەزا مەحموودیان، بەڕێوەبەری گشتیی مودیرییەتی قەیرانی پارێزگای كرماشان وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە گوتی، بەرەنگاربوونەوەی ئاگركەوتنەوەكانی لێرەوار و لەوەڕگەكان لە ئەستۆی ژینگەپارێزیی ئەم پارێزگایەیە و ئەم شوێنانەی كە دەست پێیان ڕاناگا و پاراستنی دژوارە لە ئەستۆی سەرچاوە سروشتییەكانە، ئەمە لە حاڵێكدایە كە هیچكام لەم دوو دەزگا دەوڵەتییە ئەركی خۆیان بە بەباشی جێبەجێ ناکەن و زۆربەی ئاگركەوتنەوەكان لە لایەن خەڵكی ناوچەکە و چالاکانی ژینگەپارێزەوە كۆنتڕۆڵ كراون.