دەوڵەت باسەکان بۆ بڕینی یارانەی لە ٣ تا ١٠ میلیۆن كەسی دیكەی دەست پێکردوە.
لە حاڵێكدا دەوڵەتی ڕوحانی لە دوایین ساڵی تەمەنی خۆیدا هەوڵەکان بە سڕینەوەی چەند میلیۆن کەسی دیکەی لە لیستی یارانەوەرگرەکان دەست پێ كردۆتەوە كە مەجلیس بۆی دیاریکردوە یارانەی ٢٤ میلیۆن کەس ببرێ، بەڵما دەوڵەت دەڵێ ئەوەندەی بۆ جێبەجێ نابێ.
مەجلیسی شورای ئیسلامی لە چوارچێوەی لایەحەی بوودجە، دەوڵەتی ئەركدار كردوە بڕینی یارانە لە ٢٤ میلیۆن كەس یەكلا بكرێتەوە، بەڵام دەوڵەت دەڵێ بە کردەوە هەر دەتوانن یارانەی ٣ تا ١٠ میلیون کەسی دیکە ببڕن.
هەوڵەکان بۆ بڕینی یارانەی ٣ تا ١٠ میلیۆن کەسی دیکە لە حاڵێک دایە کە ساڵی ڕابردووش یارانەی نەغدیی ٣ میلیۆن کەسیان بڕیبوو.
ئەبوولحەسەن فیروزئابادی، جێگری وەزیری تەعاون، كار و خۆشبژێویی كۆمەڵایەتی وێڕای ئاماژە بە هەوڵەکانی دەوڵەت لەو پێوەندییەدا گوتی: دەوڵەت دەیەوێ بە وردی بەدواداچوون بۆ داهاتی خەڵك بکا و دەوڵەمەندەکان لە لیستی یارانەوەرگرەکان دەراوێ.