ئەندامێكی كۆمیسیۆنی حقووقی و قەزایی مەجلیس ڕایگەیاند كە ٤ هەزار و ٥٠٠ زیندانیی سزادراو بە حوكمی ئێعدام چارەنووسیان ناڕوونە و داوای پێداچوونەوە بە پەروەندەكانیان كردوە.
روحوڵڵا حەزرەتپوور ڕۆژی یەكشەممە ڕایگەیاند کە قانوونی پێوەندیدار بە ئێعدام و “سزاكانی زیندان”ی کێشە خوڵقێنن و داوای كرد دووبارە پێداچوونەوە بە پەروەندەی ئێعدامەکاندا بکرێتدەوە.
حەزرەتپوور هەروەها گوتی “سزای زیندانەكان” لە ئێران کاریگەریی نەبوە و كەسی پێنەگەڕاوەتەوە و ئێمە ئێستا چەرخەی نقوستانی دووپاتبوونەوەوی تاوانەكان دەبینین.
بابەتی پێداچوونەوە بە هێندێك لە قانوونەكانی قەزایی لە پێوەندی لەگەڵ سزای ئێعدام لە ئێران لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا لە لایەن كاربەدەستانی قەزاییەوە هاتۆتە بەرباس.
جەواد لاریجانی، سكرتێری ستادی مافی مرۆڤی دەزگای قەزاییش مانگی سەرماوەزی ساڵی ٩٣ ڕایگەیاندبوو كە دەکری تەنیا بە گۆڕینی یەك قانوون پێش بە ئێعدامكردنی سەدی ٨٠ بەندكراوان بگیردرێ.
ئێران لە بواری سەرانەی ئێعدام لە جیهاندا پاش وڵاتی چین لە پلەی دووهەمی جیهان دایە و هەموو ساڵێ بە سەدان كەس لەو وڵاتە بە تۆمەتی جۆراوجۆر ئێعدام دەكرێن.