باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە کانی دیناری مەریوان کۆچی دوایی کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری کوردستان و کورد ڕۆژی هەینی، ٢٩ی گەلاوێژ سەید سابیر سەججادی، خەڵکی گوندی کەلجی سەر بە ناوچەی هەورامان بەهۆی نەخۆشی لە تەمەنی ٦٠ ساڵیدا لە گوندی کانی دینارانی مەریوان کۆچی دوایی کرد.
سەید سابیر سەججادی، باوکی هاوڕێی پێشمەرگە خاتوو نێرگز سەججادی مرۆڤێکی خۆشناو و نیشتمانپەروەر بوو کە دڵی بۆ ئازادیی کوردستان لێی دەدا.
هەر بەم بۆنەیە ڕۆژی شەممە، ٣٠ی گەلاوێژ ڕێوڕەسمێکی پرسە و سەرەخۆشی لە یەکێک لە بنکەکانی حیزبی دێموکڕات بەڕێوە چوو و بەشدارانی پرسەکە لە نیزیکەوە هاوخەمیی خۆیان لەگەڵ خاتوو نێرگز و بنەماڵەکەی دەربڕی.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەو بۆنەیەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری سەید سابیر دەکا و خۆمان بە شەریکە خەمیان دەزانین.