بەڕێوەبەری گشتیی پزیشكی قانوونیی پارێزگای كرماشان ڕایگەیاند كە لە ماوەی ٣ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ١٤ کرێکار. بە هۆی نەبوونی ئەمنیەتی كار گیانیان لەدەست داوە.
دوكتور ئارتین كەماڵی لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەو ئامارە گوتی کە هەر لە ماوەی ٣ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ٢٦ پەروەندەی كەمتەرخەمیی پزیشكی لە بەشەکانی كۆمیسیۆنی پزیشكیی ئیدارەی گشتیی پزیشكی قانوونیی پارێزگای كرماشان تاوتوێ و یەكلا بوونەتەوە کە لە چاو ساڵی پێشوو تا ڕادەیەك بەرزبۆتەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی پزیشكی قانوونیی پارێزگای كرماشان وێڕای ئاماژە بە پەرەسەندنی ڕووداوی كار لەم پارێزگایەدا گوتی، لە ماوەی 3 مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، ١٠٥ كرێکار بریندار بوون و `٤ كەس گیانیان لە دەست داوە.
ئەو گوتی لە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوودا ١٢ كرێکار بە هۆی ڕووداوی كار گیانیان لە دەست دابوو.