هاوڕێیانی خۆشه‌ویست!
ئه‌ندامان و کادره‌کان و پێشمه‌رگه‌کانی دێموکرات!
خه‌ڵکی تێکۆشه‌ر و ئه‌مه‌گناسی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ئه‌و شوێنه‌ی که ٧١ ساڵ پێش ئێستا یه‌که‌مین حیزبی کوردی لێ دامه‌زرا و به ئیراده و ویستی ئێوه حیزبی دێموکراتی کوردستان له سه‌ر ده‌ستی پیشه‌وا قازی محه‌ممه‌د راگه‌یه‌ندرا.
بۆیه به‌م بۆنه پیرۆزه‌وه پێشه‌کی سه‌ری رێز و نه‌وازش داده‌نوێنین بۆ دامه‌زرێنه‌ری حیزبی دێموکرات، پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د ره‌ئیس جمهوری کوردستان، هه‌روه‌ها بۆ رێبه‌رانی شه‌هید د. قاسملوو و د. شه‌ره‌فکه‌ندی درێژه‌ده‌ری رێگا و رێبازه‌که‌ی، هه‌روه‌ها لێره‌وه له قه‌ڵای دێموکراته‌وه، له نێو ئازیزان و پێشمه‌رگه‌کانی ئێوه‌وه رێز و سڵاو بۆ بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، زیندانیانی سیاسی، هه‌موو ئه‌و تێکۆشه‌رانه‌ی که له رێبازی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌ددا، به درێژایی ئه‌و 71 ساڵه ده‌وریان هه‌بووه و زه‌حمه‌تیان کێشاوه و به‌شدار بوونه و شه‌هیدیان داوه. هه‌روه‌ها لێره‌وه سلاو و پێ‌زانین بۆ زۆرێک له‌و ژن و پیاوانه که ره‌نگه لێره حزووریان نه‌بێ و هێندێک له‌وانه‌ش ناویشیان دیار نه‌بێ که له کاروانی حیزبی دێموکراتی کوردستان زه‌حمه‌تیان کێشاوه و ئه‌و حیزبه‌یان هه‌تا ئه‌مڕۆ هێناوه. حیزبی دێموکراتی کوردستان، فه‌لسفه‌ی دامه‌زراندنی بۆ ئیداره‌ی وڵات و دروست کردنی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بوو. زۆربه‌ی زۆری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له چه‌ندوچۆنی نه‌ته‌وه‌سازی له کوردستانی ئێران و له ده‌وڵه‌تسازیدا به‌شدار بوون و ده‌یانهه‌وێت به‌شدار بن، که ئه‌وه بیرۆکه‌ی حیزبی دێموکرات بوو. رێز و سڵاو ده‌نێرم بۆ هه‌موو ئه‌و تێکۆشه‌رانی نێوخۆی وڵات، که به شێوازی جۆراجۆر له ژێر زوڵم و زۆری کۆماری ئیسلامی ته‌حموولی موشیکلاتی زۆر ده‌که‌ن به‌ڵام دیسان کۆڵ ناده‌ن، خه‌باتی مه‌ده‌نی ده‌که‌ن، له ده‌رفه‌ته‌کان که‌ڵک وه‌رده‌گرن، به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بۆیان بکرێ، له بواری فه‌رهه‌نگی، له بواری مه‌ده‌نی، له بواری ئه‌ده‌بی، له بواری ژینگه‌پارێزی، وه له هه‌موو ئه‌وانه گرینگتر له بۆنه‌کانی جۆراوجۆر که حیزب داوایان لێده‌کا، یان به بۆنه‌ی نه‌ورۆز، که رۆژی پێناسه و ده‌ربڕینی هه‌ستی کوردایه‌تییه، زه‌حمه‌ت ده‌کێشن و کار ده‌که‌ن و رێگه و رێبازی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د درێژه ده‌ده‌ن؛ سڵاوتان لێ بێ و حیزبی دێموکرات له نێوخۆ بۆیه دروست بوو که کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک خۆی تێدا ببینه‌وه و به هاوکاری حیزبی دێموکرات عه‌قڵییه‌ت و سیاسه‌ت له نێو کۆمه‌ڵگه‌دا نه‌هادینه بکه‌ن. هه‌ر ئه‌وه بوو بیرۆکه‌ی دروست کردنی حیزبی دێموکرات. پیشه‌وا قازی محه‌ممه‌د له‌و رێبه‌ره تێکۆشه‌رانه بوو، له‌و سیاسه‌تمه‌داره دووربینانه بوو، که له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا خوێندنه‌وه‌یه‌کی تێروته‌سه‌لی بۆ قه‌زیه‌که‌ی ئێمه کرد. ره‌نگه خوێندنه‌وه‌یه‌کی ئه‌وه بووبێ که به کۆتاییهاتنی شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی، هیچکام له داخوازییه‌کانی ئێمه له چوارچێوه‌ی حکوومه‌تی پاشایه‌تی جێبه‌جێ نابێ. به‌ڵام هه‌وڵی ئه‌و ئه‌وه بوو بنه‌مایه‌ک دابمه‌زرێنێ، هۆوییهتێک دابمه‌زرێنێ و خه‌ڵک فێر بکا که ئێمه‌ش ده‌توانین خۆمان ئیداره بکه‌ین، ئێمه‌ش ده‌توانین له‌گه‌ڵ یه‌کتر وڵات ئیداره بکه‌ین، ئێمه‌ش ده‌توانین بچینه نێو پرۆسه‌ی به‌نه‌ته‌وه‌کردنی خۆمان و بێینه نێو ئه‌و مه‌یدانه و وه‌ک کورد دیفاع له مافه‌کانی خۆمان بکه‌ین و بیانپارێزین.
پێشه‌وای حیزبی دێموکرات کاتێک دێته گۆره‌پانی سیاسه‌ت یه‌که‌م کاری ئه‌وه ده‌بێ چۆن له ده‌رفه‌ته‌کان که‌ڵک وه‌رگرێ. کۆمه‌ڵه‌ی “ژ.ک” کانوونی
ئاڵوگۆڕی بیروڕای فکری، شوێنی پێگه‌یاندنی ناسیونالیزمی کوردی، شوێنێک بوو که تێکۆشه‌رانی کورد هه‌وڵیان ده‌دا له‌وێ کوردایه‌تی له باری فکرییه‌وه گه‌ڵاڵه بکه‌ن. کاتێک پێشه‌وا هه‌ست ده‌کا که ده‌رفه‌تێک هه‌ڵکه‌وتووه، ده‌رفه‌ته‌که ده‌قۆزێته‌وه و مه‌سه‌له‌ی بیر و فکری کوردایه‌تی له کانوونی فکری دێنیته ده‌رێ و ده‌یخاته نێو گۆڕه‌پانه‌که و زۆر زوو حیزبی دێموکرات داده‌مه‌زرێنی. حیزبی دێموکرات بنه‌مایه‌ک و چوارچێوه‌یه‌که له شکڵی حیزبایه‌تیدا، خه‌ڵکانێکی زۆر خۆیانی تێدا ده‌بینه‌وه و پێڕه‌و و پڕۆگرامی بۆ داده‌نێ. خۆ حیزبی بۆ ئه‌وه دانه‌نا که ئێمه حیزبایه‌تیمان پێخۆشه، حیزبی بۆ ئه‌وه دانا که حکوومه‌ت دابمه‌زرێنێ. حیزبی بۆیه دروست کرد زوو ده‌رفه‌ته‌که بقوزێته‌وه. حیزبی دێموکراتی بۆیه راگه‌یاند، حکوومه‌تداری بکا، کابینه‌ی هه‌بێ، کورد رهئیسجمهوری هه‌بێ و وه‌زیری هه‌بێ و به‌م شێوه بچێته نێو گۆره‌پانی سیاسه‌ت و گه‌مه‌ی سیاسیی ئه‌و سه‌رده‌مه. هه‌رچه‌ند ماوه‌که کورت بوو، ئیفتخاراتی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان که به حیزبی دێموکراتی کوردستان بڕا، زه‌مانێکی کورت بوو، به‌ڵام ئێستاش به شانازییه‌وه له هه‌موو پارجه‌کانی کوردستان، کۆماری کوردستان و پێشه‌وای کوردان ره‌ئیس جمهوری کوردستان هێمایه‌کی به‌هێزی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه‌یه. هه‌وراز و نشێوه‌کانی حیزبی دێموکرات له زیندان و ده‌ربه‌ده‌ری، له تارواگه، ئه‌و هه‌موو قوربانی و فیداکاریانه‌ی که داومانه، ئه‌و ئیفتخاراتانهی که له ژیانی سیاسی به نسیبمان بووه، هه‌رگیز وه‌ک کارنامه‌یه‌کی رۆشن له نێو کۆمه‌لانی خه‌ڵک له‌بیر ناچێته‌وه. ئێمـه له فورسهتێکدا باسی ئه‌وه ده‌که‌ین که پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د فورسهتهکهی قوزتهوه، به‌خۆشییه‌وه ئێستا له باشووری کوردستان ده‌رفه‌تێکی باشتر له ئه‌و وه‌خت بۆ ئێمه‌ی کورد هه‌ڵکه‌وتووه. ئه‌من دڵنیام ئه‌گه‌ر کۆماره ساواکه‌ی کوردستان که حیزبی دێموکرات دایمه‌زراند، ئه‌وه‌ی ئێستا که ده‌رئه‌نجامی قوربانی و فیداکاری و ته‌جروبه‌یه‌کی ناخۆشی نه‌ته‌وه‌یی له ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و هه‌زاران ئیعدام و سه‌دان گوندی وێرانکراوه، به هیممه‌ت و به ئیحساسی مه‌سئولیه‌ت و به ژیری هه‌موو حیزبه‌کانی باشووری کوردستان و، بهدووربینییهکی گه‌وره که ئه‌مڕۆ له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست بۆ قه‌زیه‌ی کورد هه‌ڵکه‌وتووه، هیوادارین ئه‌م ده‌رفه‌ته بگوازرێته‌وه بۆ هه‌لومه‌رجێکی باشتر و، کوردی باشووری کوردستان بتوانێ به کیانی نه‌ته‌وایه‌تیی خۆی بگا. قازی محه‌ممه‌د له ئیداره‌ی کۆماری کوردستان زۆر به حه‌وسه‌له بوو له چۆنیه‌تی ته‌عامول کردن له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی وه‌ک ئه‌و بیریان نه‌ده‌کرده‌وه، زۆر به حه‌وسه‌له بوو له‌گه‌ڵ فره‌چه‌شنی کوردستان، به ژن و پیاو، به عه‌شیره‌ت وبێسهواد و فه‌قیر و شاری و کرێکار و خوێنده‌وار… بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه له‌گه‌ل خۆی بخا، ئه‌گه‌ر بیهه‌وێ مه‌به‌ستێکی گه‌وره جێبه‌جێ بکا و کیانی کوردی دابنێ. بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌کرێ که به‌ڕێوه‌به‌رانی باشووری کوردستان هه‌موو ئه‌وانه‌ی مه‌سئولیه‌تیان هه‌یه، هه‌موو ئه‌و حیزبانه‌ی که خۆیان به به‌رپرس ده‌زانن، به دانیشتن له‌گه‌ڵ یه‌کتر و به سازش له‌گه‌ڵ یه‌کتر و به هیممه‌تی هه‌موو لایه‌ک، باشووری کوردستان به ئاخرین ئیستگه‌ی کاروانی خۆی بگا. حیزبی دێموکراتی کوردستان له سه‌ر بنه‌ما و باوه‌ڕێکی پته‌وی نه‌ته‌وه‌یی، هه‌ر ده‌سکه‌وتێک له هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان که راسته‌وخۆ خزمه‌ت ده‌کا به مه‌به‌سته‌کانی کورد له پارچه‌کانی دیکه، به ئیحساسی مه‌سئولیه‌ته‌وه هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی باشووری کوردستان کردوه. له ماوه‌ی چه‌ند حه‌وتووی رابردوودا ئێمه به ئاشکرا ده‌بینین جمهوری ئیسلامی ئێران که تا ئێستاش نه‌یتوانیوه کێشه‌ی کورد له ئێران چاره‌سه‌ر بکا و له ته‌عامول کردن له‌گه‌ڵ کێشه‌ی کورد ته‌نیا په‌نا ده‌باته به‌ر کوشتن و ئیعدام و به‌ئه‌منییه‌تی کردنی کوردستان. ته‌نانه‌ت له‌و پێوه‌ندییه‌دا تێده‌کۆشێ سنووره‌کانی کوردستان نائه‌من بکا و تێده‌کۆشێ فه‌زای کوردستان نائه‌منتر بکا و به‌م جۆره کێشه بۆ هه‌رێمی کوردستان دروست بکا. حیزبی دێموکرات و پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکرات و حزووری ئێمه بکاته فاکتۆرێک له‌و مه‌یدانه، بۆ جارێکی دیکه ئێمه لێره‌وه رایده‌گه‌ێنین که ئه‌سبابی کێشه‌کان له نزیک سنووره‌کان له بژیوی کۆڵبه‌رانه‌وه بگره هه‌تا نائه‌من کردنی کوردستانی ئێران هه‌تا نائه‌من کردنی سنووره‌کان هه‌تا بۆمبارانی سنووره‌کان، هه‌مووی ئه‌وانه خه‌تای کۆماری ئیسلامییه. کۆماری ئیسلامی له جیاتی ئه‌وه‌ی ئاوڕ بداته‌وه له چاره‌سه‌ری کێشه‌یه‌ک که له رۆژی دروست بوونی حکوومه‌ته‌که‌یه‌وه له‌گه‌ڵی دایه، ئێعدام و سه‌رکوت و، زیندان و ئه‌شکه‌نجه و بۆمباران و ئه‌منییه‌تی کردنی کوردستان و تێکدانی ژیان له کوڵبه‌رانی هه‌ژاری کوردستانی هه‌ڵبژاردوه. ئێمه دڵنیاین ئه‌و سیاسه‌ته‌ی کۆماری ئیسلامی ناتوانێ تاسه‌ر ئێدامه‌ی هه‌بێ. هیوای ئێمه ئه‌وه‌یه که خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری نێوخۆی ولات، لایه‌نه سیاسییه‌کان به لێکتێگه‌یشتن بتوانین به کۆده‌نگییه‌ک و به لێکحاڵیبوونێکی گشتی بگه‌ین که زۆربه‌ی زۆری لایه‌نه‌کان و خه‌ڵک له نێوخۆی وڵات خۆیان تێدا ببینه‌وه و به‌و جۆره کۆماری ئیسلامی له نێوخۆی وڵات به به‌شداریی خه‌ڵک و به شیوازی جۆربه‌جۆری خه‌بات، به چالش بکێشرێ. هه‌وڵی کۆماری ئیسلامی ئه‌وه‌یه هه‌تا بۆی بکرێ فه‌زای کوردستان نائه‌من بکا، کێشه‌ی تێدا دروست بکا بیانوو بۆ خۆی ببینێته‌وه که هێزی ئه‌منی له‌وێ زیاد بکا. پێشگیری بکا له پرۆژه‌ی ئابووری و به‌هانه بدۆزێته‌وه بۆ زیندانی کردنی خه‌ڵک. به‌ڵام هه‌مووی ئه‌وانه له 37 ساڵی رابردوودا که ئێمه ته‌جروبه‌مان کردوه هه‌رگیز ئیمه‌ی کورد له ئێران پاشگه‌ز ناکاته‌وه له خه‌بات و تێکۆشانی خۆمان له پێناو جێخستنی مافه‌کانی خۆمان؛ ئه‌وه کارنامه‌ی حیزبی دێموکراته، ئه‌وه مێژووی حیزبی دێموکراته. ئه‌وه‌ی له دژی حکوومه‌تی پاشایه‌تی کرا، له ده‌ورانی کۆماری ئیسلامیشدا ئێمه هه‌ر ئه‌وه‌مان کردووه، هه‌ر حکوومه‌تێکی دیکه‌ش دوای کۆماری ئیسلامی به شه‌ڕ یان به ئالوگۆڕ، به خۆشی یان به ناخۆشی بێته سه‌ر ده‌سه‌ڵات، ئه‌گه‌ر به‌رانبه‌ر به مافه‌کانی ئێمه بێتهفاوهت بێ، دڵنیا بێ هه‌ر چاره‌نووسی حکوومه‌ته‌کانی پێشووی ده‌بێ و خه‌ڵکی کورد له کوردستان کوڵ ناده‌ن و ئێمه هه‌تا به ئامانجه‌کانی خۆمان ده‌گه‌ین تێده‌کۆشین له هه‌موو بواره‌کان که‌ڵک وه‌رگرین. له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری، کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی فره‌چه‌شنه بیروڕای جیاوازی تێدا هه‌یه، خوێندنه‌وه‌ی جیاواز بۆ چاره‌سه‌ری هه‌یه، کۆمه‌ڵگه‌یه‌که که له حاڵی شکۆفایی دایه، کۆمه‌ڵگه‌یه‌که که سه‌ره‌ڕای زوڵم و زۆری کۆماری ئیسلامی کۆڵ نادا و به‌دواداچوون ده‌کا و خه‌مسارد نیه و به نووسین و ده‌ربڕینی بیروبۆچوونی خۆێ و به شێوازی جیاجیای خه‌باتی مه‌ده‌نی تێده‌کۆشێ رێگه‌چاره ببینێته‌وه و هه‌وڵ ده‌دا کۆماری ئیسلامی به چالش بکێشێ، هیچ دوور نیه که بیروبۆچوونی جیاوازیش له چۆنیه‌تی ته‌عامولی ئێمه دژی کۆماری ئیسلامی له مه‌یدانی خه‌بات وسیاسه‌ت له گۆڕێ‌دا بێ. جیاوازیی بیروبۆچوون، خوێندنه‌وه‌ی جیاواز له رابردوو، هه‌ڵسه‌نگاندن و دروست کردنی ئاسۆیه‌کی روون بۆ داهاتوو که ئێمه چون رووبه‌ڕووی کۆماری ئیسلامی ببینه‌وه، خوێندنه‌وه‌ی جیاواز بۆ ئه‌وه‌ی که چۆن به سیاسه‌تی که‌لان که زۆربه‌ی خه‌ڵک تێیدا به‌شدار بن، سیاسه‌تی ئێمه بووه و هه‌میشه به‌شیک بووه له مێژووی حیزبی دێموکراتی کوردستان. حیزبی دێموکرات حیزبیکی ئیدولۆژێک نیه، حیزبی گرووپێکی تایبه‌ت نیه، حیزبی چینێکی دیاریکراو نیه، حیزبی هه‌موو تێکۆشه‌رانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به ژن و پیاو، خوێنده‌وار و نه‌خوێنده‌وار، به هه‌موو ئایین و ئایینزاکان، هی هه‌موو چین و توێژه‌کانه. له‌به‌ر ئه‌وه‌یه وه‌ک حیزبێکی سیاسی بیروڕای جیاوازی سیاسیشی تێدا هه‌یه.
به‌ڵام ئێمه هه‌موو ئه‌وانه به ده‌رفه‌ت چاو لێده‌که‌ین و که‌ڵکیان لێوه‌رده‌گرین که خه‌باتی خۆمان له‌دژی کۆماری ئیسلامی ده‌وڵه‌مه‌ندتر بکه‌ین. ئه‌گه‌ر ئه‌و جیاوازیی بیروبۆچوونانه جاروبار له لایه‌ن حیزبه‌کانی به‌شدار له گۆڕه‌پانی سیاسی له دژی کۆماری ئیسلامی بۆچوونی جیاوازی لێده‌که‌وێته‌وه، له‌ویشدا ئێمه وه‌زیفه‌مانه جۆرێک ته‌عامول له‌گه‌ڵ بۆچوونی جیاوازی یه‌کتر بکه‌ین که ئیحترامی یه‌کتر بپارێزین. هه‌مووی ئه‌و بۆچوونانه له به‌ره‌ی خه‌بات دژی کۆماری ئیسلامی‌دا هه‌یه. ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ی که پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د له سه‌رده‌مێکی هه‌ستیار، له وڵاتێکی نه‌خوێنده‌واری ٧١ ساڵ پێش هه‌وڵی بۆ ده‌دا و له کۆمه‌ڵگه‌دا دروستی ده‌کا، هه‌موو که‌س هه‌قی هه‌بوو رای خۆی ده‌رببڕێ و که‌س بێحورمهتی پێ نه‌ده‌کرا. ته‌نانه‌ت هه‌واڵنێرانی ده‌روه‌ش ده‌یانگوت له کاتێکدا له زۆر شوێنی ئێران خه‌ڵک ئیعدام ده‌کرێ، خه‌ڵک بێ حورمه‌تی پێ ده‌کرێ، له‌و شوێنه چووکه، له کۆماره ساواکه‌ی کوردستاندا، فه‌رهه‌نگی “تعامل” له‌گه‌ڵ بیروبۆچوونی جیاواز تا راده‌یه‌کی زۆر جێکه‌وتووه. به‌شێک له سیاسه‌تی حیزبه‌که‌ی پێشه‌وا و شه‌خسی پێشه‌وا دروست کردنی ئه‌و فه‌رهه‌نگه بوو. هیوادارم ئێمه حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌سه‌ر جیاوازیی بیروبۆچوون هێرش نه‌که‌ینه سه‌ر یه‌کتر، له‌سه‌ر جیاوازیی بیرکردنه‌وه په‌نا نه‌به‌ین بۆ ئیتلاعیه و ئیعلامیه دان له دژی یه‌کتر. کاتێک بیروبۆچوونێک دێته گوڕێ، بیروبۆچوونی به‌شێک له تێکۆشه‌رانی گۆڕه‌پانی سیاسه‌تی ئێرانه. زه‌مانێک ده‌کرێ باشتر که‌ڵکی لێ وه‌ربگرین و هه‌مووی له خانه‌ی دیالۆگ و دیتنه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری هاوبه‌ش بیروبۆچوونیان بۆ بکه‌ین و هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ بکه‌ین. ده‌مێکه حیزبی ئێمه رایگه‌یاندوه له خه‌بات و تێکۆشان دژی کۆماری ئیسلامی له هیچ قوربانی و فیداکارییه‌ک کۆتاییمان نه‌کردوه و کۆتاییش ناکه‌ین. له‌مه‌وبه‌دوا له هه‌موو شێوازه‌کانی خه‌بات، هه‌موو ره‌هه‌نده‌کانی خه‌بات له هه‌موو بوراه‌کاندا که‌ڵک وه‌رده‌گرین. به‌ڵام به‌ردی بناغه‌ی ئه‌و بۆچوونه فرهرهههنده ئه‌وه‌یه که له نێوخۆی وڵات خه‌ڵکی نێوخۆی وڵات، هه‌رگیز بێتهفاوهت نه‌بن و به شێوازی جۆراوجۆر له مه‌یداندا بن. ئاڵقه‌ی پێوه‌ندیی ئێمه و ئه‌وان خوێندنه‌وه‌ی جۆراوجۆره که ئه‌و پێوه‌ندییه له دژی کۆماری ئیسلامی به‌هێز ده‌کا. حیزبی ئێمه له‌و بواره‌دا هه‌وڵی داوه تێ‌بکۆشێ به‌تاڵایی و بۆشاییه‌ک که له ماوه‌ی ته‌مه‌نی کۆماری ئیسلامی‌دا، هه‌میشه هیچ ئاڵترناتیڤێک به‌رانبه‌ر به خۆی نه‌بینێ، ئۆپۆزیسیۆنی به‌هێز له به‌رانبه‌ر خۆیدا نه‌بینێ، ئێمه هه‌وڵمان داوه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کانی ئێران تێ‌بکۆشین که لێکتێگه‌یشتن و لێکحاڵیبوونێک هه‌بێ، کۆمه‌کمان کردبێ ئاڵترناتیڤێک له به‌رانبه‌ر ئێران دروست بێ و ئادره‌سێک له هه‌مبه‌ر کۆماری ئیسلامی بۆ خه‌ڵکی ئێران دروست بێ. هیوادارم رۆژێک له رۆژان زۆربه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له ئێران که ده‌ڵێن: کۆماری ئیسلامی”نا”، به‌و ئاڵترناتیڤه بڵێین: “ئا”. ئه‌وه‌ش کاری ده‌وێ و زه‌مانی ده‌وێ، که حیزبه‌که‌ی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د به ئیحساسی مه‌سئولیه‌ته‌وه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا ئه‌وه‌ی له توانای بووه کردوویه‌تی و له‌مه‌وبه‌دواش ده‌یکا. حیزبی ئێمه هه‌وڵی داوه لێکحاڵیبوون و عه‌قڵانییه‌تێک له نێو ماڵی کوردی له کوردستانی ئێران به‌هێز بکه‌ین. ئێمه هه‌ر شتێک بمانهه‌وێ له دژی کۆماری ئیسلامی بیکه‌ین، به خه‌باتی خۆمان هه‌ر مێتۆد و شێوازێک بهێنینه گۆڕێ، ئیحتیاجمان به‌وه هه‌یه که ئادره‌سێکی به‌هێز بۆ کورد له کوردستانی ئێران له حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دروست بکه‌ین. له‌و حاڵه‌ته دایه که ئێمه ده‌توانین پێوه‌ندییه‌کی باش له نێوان تێکۆشه‌رانی تاراوگه و تێکۆشه‌رانی لایه‌نه سیاسییه‌کان و چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی له نێوخۆی وڵات دروست بکه‌ین. حیزبی ئێمه له ژێر روناکایی زه‌رووره‌تی کارکردن بۆ ئه‌وه‌یه که هه‌وڵی داوه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کان ئه‌و بابه‌تانه بێنیته گوڕێ. ئه‌گه‌ر تائێستاش به نه‌تیجه‌یه‌ک نه‌گه‌یشتووین به‌ڵام ئێمه نا‌ئومێد نین ئێمه هیوادارین. له کۆمه‌ڵگایه‌ک که حیزبی “متنوعی” هه‌یه زۆر ئاساییه که هاوکاری له‌گه‌ڵ یه‌کتر هه‌بێ و ئه‌گه‌ر جیاوازییه‌ک هه‌بێ ئێمه ده‌توانین خاڵێکی هاوبه‌ش، مکانیزمیکی هاوبه‌ش و رێگهحهلێکی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌کتر ببینینه‌وه. به‌ڵام زه‌مانێک له‌وه‌دا سه‌رده‌که‌وین که ئێمه حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، جیاوازیی سیاسی له دژی یه‌کتر نه‌که‌ین به به‌هانه. کاتێک له‌وێدا سه‌رده‌که‌وین که‌وای دابنین که کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک که بیروبۆچوونی جیاوازی تێدا هه‌یه ره‌نگه له داهاتوودا بێجگه له پێنج حیزب و شش حیزب، ده حزبیشی تێدا بێ، ده‌بێ عاده‌ت به‌وه بگرین که له‌گه‌ڵ بیروبۆچوونه جیاوازه‌کان بحاوێینه‌وه. ده‌بێ عاده‌ت به‌وه بگرین کاتێک جیاوازیی سیاسی دێته گۆڕێ، کۆمه‌ڵگه‌ی خۆمان وا فێر بکه‌ین به ئیحترامه‌وه له‌گه‌ڵ بیروڕای جیاواز هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن. کاتێک ده‌توانین ئه‌وه بکه‌ین که ئه‌ندامانی حیزبه‌که‌ی خۆمان فێربکه‌ین له “تعامل” و چۆنیه‌تی به‌دواداچوون و دروست کردنی پردی هاوبه‌شی جیاوازییه‌کان، ئه‌و ئیحترامه له “روابط”دا بپارێزین. من دڵنیام به پاراستنی ئه‌وه ده‌توانێ متمانه و ئیعتمادێکی زۆر له نێو ئێمه‌دا دروست بکا و ئه‌مه ده‌توانێ ته‌مرینێکی باش بێ بۆ داهاتووی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانی ئێران که ئه‌و فره‌چه‌شنییه‌ی که تێیدا هه‌یه بتوانین به یهکحاڵیبوون و تێگه‌یشتن ده‌سه‌ڵاتێکی به‌هێز بۆ خۆی دروست بکا. بۆجارێکی دیکه له یادی ٧١ یه‌ک ساڵه‌ی دامه‌زرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان په‌یمان نوێ ده‌که‌ینه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو تێکۆشه‌رانی دێموکرات، له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کان، له‌گه‌ڵ تێکۆشه‌ران و چالاکانی کورد له نێوخۆی وڵات، له‌گه‌ڵ بنه‌ماله‌ی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی، که خه‌بات وتێکۆشانی هه‌مووی ئێمه له پێناو گه‌یشتن به مافه‌کانی خۆمان به‌رده‌وام ده‌چێته پێش. کاروانی خه‌باتی حیزبی دێموکراتی کوردستان له 71 ساڵ به‌ولاوه که کاروانی خه‌بات و تێکۆشانی ئێوه‌یه، به هیممه‌ت و به‌شداری و له یهکحاڵیبوونی هه‌موو لایه‌ک به‌هێزتر ده‌بێ. هه‌روه‌ها دیسان سه‌ری رێز بۆ پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د داده‌نوێنم که ده‌رفه‌ته‌که‌ی قۆزته‌وه و حیزبه‌که‌ی ئێوه و ئێمه، حیزبی هه‌موو لایه‌کی دامه‌زراند و ده‌ڵێم رێزت هه‌یه، هه‌تا ئێمه بیر له کوردایه‌تی و خه‌بات ده‌که‌ینه‌وه بیر له گه‌وره‌یی وعهزهمهتی تۆش ده‌که‌ینه‌وه، بیر له دڵه گه‌وره‌که‌ت ده‌که‌ینه‌وه، بیر له دڵه گه‌وره‌که‌ت ده‌که‌ینه‌وه که هه‌موو هه‌وڵێکت دا به ئاشتی، به موزاکره، به دیپلۆماسی کێشه‌که چاره‌سه‌ر بێ وخه‌ڵکێکی زۆر تێیدا به‌شدار بن. به‌ڵام کاتێک قه‌زا و قه‌ده‌ر و ئاڵوگۆرهکان له‌گه‌ڵ بۆچوونه پیرۆزه‌که‌ی تۆ نه‌بوو، هه‌ڵتبژارد ئیعدام بکری له رێگه‌ی نیشتمانه‌که‌تدا. به ئیعدام و له‌سێداره‌دانت توانیت سیمایه‌ک بۆ ئێمه دروست بکه‌ی که به ئیفتخاره‌وه ئێستاش شانازیت پێوه بکه‌ین.
یادت به‌رز و پیرۆز بێ گوڵه‌که‌ی بیابان!
لە ژماره ٦٨٦ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه