ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان هەڕەشەی لە چالاکانی مەدەنی کردوە کە نابێ لەگەڵ میدیاکانی ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامی قسە بکەن.
بەپێی راپۆرتی پەیامنێری کوردستان و کورد ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان زیاتر لە ٢٠ کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنیی بە جیا بانگ کردووە و هەڕەشەی ئەوەی لێکردوون کە نابێ لەگەڵ کاناڵە تەلەڤیزیۆنییەکان، بە تایبەت کوردکاناڵ وتووێژیان هەبێ و قسەیان بۆ بکەن.
هاوکات لەگەڵ ئەو فشارخستنە سەر چالاکانی سیاسی و مەدەنی پاڕازیت خستنەسەر کوردکاناڵیش زیادی کردوە.
سەرەڕای زەرەر و زیانی زۆری پارازیت بۆ سەر سڵامەتیی خەڵک، بەڵام ناوەندە ئەمنیەتییەکانی رێژیم لە زۆربەی شارەکانی کوردستان بۆ پێشگرتن بە بڵاوبوونەوەی بەرنامەکانی کوردکاناڵ و تەلەڤیزیۆنە کوردییەکانی دیکە پاڕازیت دەخاتە سەر ئەو کاناڵانە.